Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران دەستپێدەکاتەوە

ئابوری

بینراو 1710

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -


وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ١٠ی ٢٠١٩ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەکات.

وا بریاره‌ رۆژی سێشەممە حەوتی کانوونی ٢٠٢٠، دەست بكرێت به‌ دابەشکردنی مووچە و سەرەتا وەزارەتی پێشمەرگە و دواتر هەردوو یەکەی ٧٠ و ٨٠ مووچەی مانگی ١٠ی ٢٠١٩یان پێبدرێت.

بڕیارە لەم هەفتەیەدا دابەشكردنی مووچەی مانگی ١٠ی ساڵی ڕابردوو دەستپێبكات و سەرچاوەیەكی وەزارەتی پێشمەرگەش دەڵێت، "وەك رابردوو یەكەم وەزارەت مووچە بە پێشمەرگە دەدرێت".

ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌، حکوومەتی هەرێمی کوردستان مووچەی فەرمانبەران لە ڕێگەی دوو سەرچاوەوە دابین دەکات، سەرچاوەی یەکەمیان داهاتی ئەو نەوتەیە کە ڕۆژانە دەیفرۆشێت، سەرچاوەی دووەمیش ٤٥٣ ملیار دینارە و مانگانە لە لایەن بەغداوە دەنێردرێت.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP