Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

"پارتی دەیەوێت دارەکە لەناوڕاستدا بگرێت "

کوردستان

بینراو 1432

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -


په‌رله‌مانی عێراق ئەمڕۆ پێنجی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠، کۆدەبێتەوە و بڕیارە خوێندنه‌وه‌ی یەکەم بۆ هەریەکە لە پرۆژه‌یاساكانی ده‌ركردنی هێزه‌ بیانیه‌كان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی رێکكه‌وتنی ستراتیژی نێوان عێراق و ئه‌مریكا بکرێت، ئەندامێکی پەرلەمانیش رایدەگەیەنێت، ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا پێوه‌ی پابه‌ند نه‌بێت هه‌موو رێوشوێنێكی له‌به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر.

شیروان میرزا، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتی بە تۆڕی میدیایی بینەری راگەیاند، "کۆبوونەوەی ئەمڕۆی په‌رله‌مانی عێراق "نائاسایی"یە، لەبارەی دۆخی عێراقەوە گفتوگۆ دەکرێت، پێدەچێت داواکاری ده‌ركردنی هێزه‌ بیانیه‌كان لە عێراقدا لەلایەن هاوپەیمانی فەتح-ەوە پێشکەشی سەرۆکایەتی پەرلەمان بکرێت".

کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی لەسەر داوای لایەنە شیعەکانە، ئەوەش دوای ئەوەی هەریەکە لە قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران و ئەبومەهدی موهەندیس جێگری سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی، لەلایەن ئەمریکاوە کوژران.

لای خۆیەوە رۆژنامەنووس دڵشاد مەجید لە هەژماری تایبەتی خۆی بڵاویکردووەتەوە،" پارتی پێشنیازێکی بۆ سەرجەم حزبەکان کردووە کە لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا ھەر  فراکسیۆنەی چەند ئەندامێکمان بەشداربن لە دانیشتنەکەدا، بەڵام مەبەست و ئامانجی راستی پارتی لەم پێشنیازە، بەرای حزبەکانی تر، بۆ ئەوەیە کە پارتی نایەوێ  پۆستەکانی بەغدای لەدەست بچێت، بۆیە دەیەوێ دارەکە لەناوەڕاستدا بگرێت، چونکە پارتی ئەو پۆستانەی وەریگرتووە و وەریدەگرێت لەرێگەی ئیئتیلافی( البناء) یە ، پارتیش  بەشێکە لەو ئیئتیلافە کە هێزەکانی حەشدی شەعبی لەخۆ گرتووە".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP