Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

بە وێنە... گردبوونەوەی دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگاکان لەسلێمانی دەستیپێکرد

کوردستان

بینراو 107

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -


ئەمڕۆ یەك شەممە، ژمارەیەك لە دەرچووانی دانەمەزراو لە پارێزگای سلێمانی دژی دانەمەزراندنیان گردبونەوەو هۆشداری توندیش دەدەنە حكومەتی هەرێمی كوردستان.

وەك بڕیار بوو، بەیانی ئەمڕۆ یەك شەممە پێنجی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠، ژمارەیەك لە دەرچوانی زانكۆ و پەیمانگاكان لە شارەكانی هەولێر و سلێمانی و پارێزگای هەڵەبجە دەستیان بە خۆپیشاندان كرد و داوا لە حكومەتی هەرێم دەكەن بە زووترین كات بڕیاری دامەزراندنیان بۆ دەربكەن.

جێگەی باسە بەپێی راگەیەندراوی ئەنجوومەنی دەرچووانی دانەمەزراو لە هەرێمی كوردستان، بڕیارە ئەمڕۆ لەسەرجەم شاروشارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان خۆپیشاندان بەڕێوەبچێت.



Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP