Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

قائیقامیه‌تی سلێمانی چالاكی یه‌ك ساڵی خۆی بڵاوكرده‌وه‌

کوردستان

بینراو 84

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -


لیژنەی دووی قائیمقامیەتی سلێمانی راپۆرتی ساڵانەی خۆی بڵاودەكاته‌وه ‌كه‌ برێكی زۆر جگەری مریشكی قەدەغەكراو، گۆشت، قیمە و مریشكی خراپ بووی گرتووە هه‌روه‌ها دەیان سەر ئاژەڵی سەربڕدراوبەنایاسایی سەربڕدراو له‌ناوبردووه‌.

بێوه‌ی ئه‌حمه‌د، نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری و سه‌رۆكی لیژنه‌ی دووی سه‌ربه‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند، ژماره‌ی ئه‌و سه‌ردانانه‌ی بۆ دوكان و بازاڕ و شوێنه‌ گشتیه‌كان لیژنەی دوو لە ساڵی ٢٠١٩ ئه‌نجامیداوه،‌ دوو هه‌زار و (٥٧٢) سەردان بووه‌ كە خۆی لە (گۆشتفرۆش وچێشتخانە و ماركێت و مینی ماركێت و فرۆشگا و خواردنگەكان) ده‌گرێته‌وه‌.


باسیلەوەشکرد، لیژنه‌كه‌ له‌ساڵی رابردوودا پسوڵەی سەرپێچی بۆ (٤٨٥) شوێن كردووە، (٤٢٢) پسوڵەی ئاگادارییان بۆئه‌و شوێنانە كردووه‌ سەرپێچییەكانیان كەمبووە، هه‌روه‌ها رێنمایی پێویستیان پێشكه‌ش به‌ئەو شوێنانە كردووه‌ تاهەڵە وكەموكورتییەكانیان چاره‌سه‌ربكه‌ن، هاوكات لەئەنجامی ئەو پسوڵە سەرپێچییانەی كە لیژنەی دوو بۆ سەرپێچیكارانی كردووە (١٣) شوێنی رووبه‌رووی داخستن كردۆته‌وه‌ و به‌هۆی به‌رده‌وامی بوون له‌سه‌ر جێبه‌جێنه‌كردنی مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن (٦) شوێنی دیكەش دراوەتە دادگا.


وتیشی، له‌ساڵی رابردوودا دەست بەسەر هه‌زار و (٩١٣) قاپ (پارچە) جگەری ئێرانی قەدەغەكراودا گیراوه‌،به‌هۆی زیان گه‌یاندن به‌ته‌ندروستی مرۆڤ، هاورده‌كردنی جگه‌ری به‌ستووی مریشك له‌وڵاتانی دراوسێوه‌ قه‌ده‌غه‌كراوه‌، بۆیه‌ له‌هه‌رشوێنێك ده‌ستی به‌سه‌ردا بگیرێت شوێنه‌كه‌ و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.


ئاماژەی بەوەشکردوە، یه‌كێكی تر له‌ئه‌ركه‌كانی لیژنەی دووی سه‌ربه‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیەتی سلێمانی بەدواداچوونه‌ بۆ ئەو گۆشتانەی لەدەرەوەی كوشتارگە وبه‌ده‌ر له‌ رێنماییه‌ ڤێتێرنه‌ری و ته‌ندروستیه‌كان سەربڕینیان بۆ كراوە، ساڵی رابردوودا دەست بەسەر (٤٦) مەڕ و بزن (٥٢) ران (١١) دەستی ئاژەڵی بچووك (٣) ئاژەڵی گەورە (١٠) رانی گوێرەكەدا گیراوه‌ و رێگریان لەوەكردووه‌ ئەو جۆرە گۆشتە نایاسایی و ناتەندروستە بگاتە دەستی هاوڵاتیان.


بێوه‌ی ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌ ئاماژه‌ی بۆئه‌وكرد؛ بەشێك لەو خۆراك و خواردەمەنی و كەلوپەلانەی له‌لایه‌ن لیژنەی دووی سه‌ربه‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانیه‌وه‌ لە ساڵی ٢٠١٩دا دەستی بەسەرداگیراوه‌ و دواتر به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه‌ له‌ناوچه‌ی ده‌ره‌وه‌ی نیشته‌جێبوونی هاوڵاتیان له‌ناوبراوه‌ بەم جۆرەیە.


١٩١٣ پارچە جگەری ئێرانی و ئیماراتی قەدەغەكراو
٤٦ سەر ئاژەڵی بچوك + ٥٢ ران + ١١ دەست
٣ سەر ئاژەڵی گەورە + ١٠ رانی گوێرەكە
٢٣ ئەندامی هەناوی (جگەری ئاژەڵ)
٢٧٢ كیلۆ گۆشتی خراپ بوو
٢٥٦ كیلۆ قیمە
١٧٢ كیلۆ سنگ و ران و مریشك
١٩٤ كیسە هەمبەرگری ٥٠٠ گم
یەك تۆن مەشروب (كحول)
٥٦ كارتۆن هەنگوین
١٨٤٦ كیلۆ خورمای نەشیاو بۆ خواردن
٢٦٠ كارتۆن + ٩٦ پارچە پەنیر
١٣ كارتۆن + ٦٧٧ پارچە بسكیت و نەستەلە
١٠٠ پاكەت تایدی جل
١٥ كارتۆن + ٨٥ سەتڵ ماست
٣٠٠ كارتۆن دۆشاوی خورمای خراپ بوو
١٠٨ بۆیەی قژی بەسەرچوو
١٤٨ كیسە دایبی منداڵان
٦٨ قتو شیری منداڵان
١٧٧٠ كیلۆ فینگەری خراپ بوو
٩١ پاكەت چا
١٧٣ قتو زەیتونی بەسەرچوو
١٦٣ شامپۆی بەسەرچوو
١١٦ چلورەی بەسەرچوو
١٩٥ شوشە تامی بەسەرچوو
١٢١ پاككەرەوەی جۆراوجۆر
٣٨٥ ماجی بەسەرچوو
٢٦٢ قتو بەهاراتی بەسەرچوو
٨٥ كۆلای بەسەرچوو
١٠٧ شەربەتی بەسەرچوو
٧٨ خەمیرەی بەسەرچوو
دوو  كارتۆن و ٦٢٥ پارچە تەقەمەنی

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP