Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

پارتی وەك یەكەم حزب لە كوردستان بەشداری پرسەی قاسم سلێمانی كرد

کوردستان

بینراو 893

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە پێنجی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠،  تەرمی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی سوپای قودسی پاسدارانی ئێران گەیشتە شاری ئەهواز لە ئێران، هاوكات له‌ چه‌ندین شوێن و وڵاتی جیاواز پرسه‌ی بۆ دانرا به‌ هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه‌.

 

حزبه‌ كوردییه‌كان تا راده‌یه‌كی زۆر له‌ دۆسیه‌ی كوژرانی قاسم سوله‌یمانی و ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس بێده‌نگیان هه‌ڵبژاردوه‌ به‌ڵام ئه‌مڕۆ وه‌فدێكی پارتی به‌ به‌شداری فازڵ میرانی و سیداد بارزانی و عیزه‌دین به‌رواری و كاكه‌مین نه‌جار به‌شدارییان له‌ پرسه‌ی قاسی سلێمانی له‌ كونسڵخانه‌ی ئێران كرد هاوكات هه‌ریه‌كه‌ له‌ سه‌فین دزه‌یی و كه‌ریم سنجاری یاوه‌ری وه‌فده‌كه‌بوون.

 

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ پارتی دیموكراتی كوردستان یه‌كه‌م حزبی كوردییه‌ كه‌ به‌شداری له‌ پرسه‌ی قاسم سوله‌یمانیدا كردبێت.

 

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP