Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ئەبومەهدی رەوانەی ئێران کرا بۆ جیاکردنەوەی بەشەکانی جەستەی

عێراق

بینراو 510

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -


میدیاکانی ئیران رایانگەیاند، تەرمی ئەبومەهدی موهەندیسیش بەمەبەستی پشکنینی (دی ئێن ئەی) لەگەڵ تەرمی قاسم سلیمانی بردراوەتە ئێران، چونکە بەشەکانی جەستەی موهەندیس تێکەڵی پارچەکانی جەستەی کوژراوێکی حەشدی شەعبی و قاسم سولەیمانی بووە. 

ئاژانسی هەواڵی فارس نیوزی ئێرانی رایگەیاند، تەرمی ئەبومەهدی موهەندیس، جێگری پێشووی سەرۆکی حەشدی شەعبی، لەگەڵ تەرمی قاسم سولەیمانیدا گەیشتە ئێرا، بەمەبەستی پشکنینی (دی ئێن ئەی).

حەشدی شەعبی رایگەیاند، بەهۆی بەهێزی بۆردومانەکەی ئەمریکاوە جەستەی کوژراوەکان پارچە پارچە بووە و بەشێک لە بەشەکانی جەستەی موهەندیس تێکەڵی پارچەکانی جەستەی کوژراوێکی حەشدی شەعبی و قاسم سولەیمانی بووە و بە مەبەستی جیاکردنەوەیان پشکنینیان بۆ دەکرێت.

لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوەشکراوە، لەدوای تەواوبوونی پشکنینەکە تەرمی ئەبوموهەندیس دەگەڕێندرێتەوە شاری نەجەف و لە گۆڕستانی وادی سەلام بەخاک دەسپێردرێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە، بەرەبەیانی رۆژی هه‌ینی له‌ هێرشێكی موشه‌كی فرۆكه‌كانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر دوو ئۆتۆمبێل له‌ نزیك فرۆكه‌خانه‌ی به‌غداد، هه‌ریه‌ك له‌ قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی گشتی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی و نۆ كه‌سی دیكه‌ كوژران.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP