Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ئێران: لە بەرامبەر هیچ بابەتیكدا سازش لە تیرۆرکردنی قاسم سولەیمانی ناکەین

ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست

بینراو 201

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -


کەمێک بەرلەئێستا وەزارەتی ئێران رایگەیاند، بەرامبەر هەڕەشەکانی ترەمپ بێدەنگ نابین و بەمیکانیزمی جیاواز وەڵامی هەنگاوەکانی دەدەینەوە.

عەباس موسەوی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، وڵاتەکەی لەبەرامبەر هەڕەشە بەردەوامەکانی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا بێدەنگ نابێت و بەمیکانیزمی جیاواز وەڵامی دەدەنەوە.

موسەوی راشیگەیاند، کۆمەڵگای نێودەوڵەتییان لەپێشێلکارییەکانی ئەمریکا ئاگادارکردووەتەوە و پێیانوایە کوشتنی قاسم سولەیمانی تیرۆری نێودەوڵەتییە.

هاوکات راشیگەیاند، هەڕەشەکانی ئەمریکا بۆ بەئامانجگرتنی شوێنەوارە مێژوییەکانی ئێران تاوانی جەنگە و پێویستە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی هەڵوێستەی لەسەر بکات.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران روونیشیکردەوە، شەڕیان ناوێت بەڵام ئامادەن بۆ هەمو ئەگەرێکی شەڕ.

جەختیشیکردەوە کە وڵاتەکەی لەژێر گوشار و هەڕەشەدا دانوستان ئەنجامنادات و راشیگەیاند، نامەکەی مایک پۆمپیۆی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هەڕەشە ئامێز بووە.

لەبارەی دەنگۆی رەوانەکردنی شاندێک لەلایەن حکومەتی عومانەوە بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە رایگەیاند، ئەو وڵاتە هیچ شاندێکی بۆ دواین پەرەسەندنەکان رەوانەی تاران نەکردووە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP