Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

پەرلەمانتارێکی عێراق: پێویستە هه‌ر پەرلەمانتارێک ئاماده‌ی کۆبوونەوەکە نەبێت ده‌ربكرێت

عێراق

بینراو 182

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

ئه‌ندامێکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاشكرای ده‌كات، ئەمڕۆ عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌ی  ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌بێت و داواش ده‌كات ئه‌وانه‌ی ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ نابن ده‌ربكرێن.

كازم سه‌یادی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ سۆمه‌ریه‌ نیوزی راگه‌یاند،" له‌سه‌ر داوای ئه‌و سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مان ده‌بێت، ئه‌وه‌ش به‌هۆی گرنگی و هه‌ستیاری پرسه‌كه‌".

ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەشکرد،" تا ئه‌و ساته‌ فراكسیۆنه‌ كوردییه‌كان ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ نابن و ئاماده‌بوونی سووننه‌كانیش دڵنیانین و هێشتا شیعه‌كانیش به‌ گوێره‌ی پێویست نییه‌".

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ ئەوەشی خستەڕوو،" ١٧٠ په‌رله‌مانتار واژۆیان له‌سه‌ر پرۆژه‌ یاساكه‌ كردووه‌ و، ده‌بووایه‌ سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كان خۆیان ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ بن، پێویستیشه‌ هه‌ر كه‌سێك ئاماده‌ نه‌بێت له‌ په‌رله‌مان ده‌ربكرێت".

هاوکات وابڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ ٢٠٢٠/١/٥ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ په‌سه‌ندكردنی یاسایه‌كی تایبه‌ت به‌ ده‌ركردنی هێزه‌ بیانییه‌كان له‌ عێراق كۆببێته‌وه‌، به‌ڵام تا ئێستا دیار نییه‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ ده‌كرێت یان نا.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP