Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا بڕیارێکی نوێی دەرکرد

کوردستان

بینراو 235

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا ماوه‌ی پێشه‌شكردنی خوێندنی دبلۆمی باڵا و ماسته‌ر و دكتۆراى درێژكرده‌وه‌ و له‌ ده‌ره‌وه‌ى پلانى ئاماده‌كراویش كورسى تایبه‌ت بۆ كه‌سوكارى شه‌هیدان و ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان ته‌رخانكرا.

سه‌رتیپ خاڵس، به‌ڕێوه‌به‌ری خوێندنی باڵا له‌ فه‌رمانگه‌ی توێژینه‌وه‌ و په‌ره‌پێدان له‌ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی  له‌ لێدوانێكدا رایگه‌یاند،" ئەمڕۆ پڕۆسه‌ی پێشه‌شكردن بۆ خوێندنی باڵا/ دبلۆمی باڵاى یەک ساڵە و ماسته‌ر و دكتۆرا لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان دەستیپێکرد.

ئەو بەڕێوبەرە ئاماژەی بەوەشکردووە،" لەپێناو بەرژەوەندى گشتى و رەخساندنى دەرفەتى زیاتر بۆ خوازیارانى خوێندنى باڵا و لەسەر راسپاردەى  ئارام محمد قادر، وەزیرى خوێندنى باڵا و پاڵپشت بەبڕیارى ئەنجومەنى وەزارەت، وەزارەتەکەمان پێداچونەوەى بە کورسیەکانى گشتى کرد کە شێوازى خوێندنەکە بەخۆڕاییە، بۆ ئەمەش ژمارەیەکى بەرچاو لە کورسى تەرخانکراوى گشتى بۆ فەرمانبەرانى دامەزراو بەشێوەى هەمیشەیی لە دامودەزگاکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان زیادکران، بەمەش دەرفەتى زیاتر بۆ پێشکەشکارانى دامەزراو دەڕەخسێت".

سه‌رتیپ خاڵس باسی لەوەشکرد،" لە کۆبونەوەى رابوردووى ئەنجومەنى وەزارەتى خوێندنى باڵا بڕیاردرا لە بەرامبەر خەبات و قوربانیدانى شەهیدان و ئەنفالکراوان و بۆ پێدانى دەرفەت و رەخساندنى هەلى زیاتر، کەسوکارى پلەیەکى شەهید و ئەنفالکراوه‌كان (هاوسه‌ر، كوڕ و كچ)، ئەگەر سەرجەم مەرجەکانى پێشکەشکردنى خوێندنى ماستەرو دکتۆراى تێدا بێت و لە تاقیکردنەوەى توانستى زانستى دەربچێت، لەدەرەوەى پلان، کورسی خوێندنى تایبەتیان بۆ تەرخاندەکرێت".

ئەوەشی ئاشکراکرد،" ژمارەیەک کورسى دیکەى خوێندنى باڵا ماستەر و دکتۆرا بۆ فەرمانبەر و مامۆستایانى میلاکى هەمیشەیی زانکۆى کەرکوک و پەیمانگەى کەرکوک تەرخاندەکرێت، کە دەتوانن لە زانکۆکانى کوردستان پێشکەشى کورسیە تەرخانکراوەکان بکەن، بۆ ئەو مەبەستەش پێویستە پشتگیرى لە نوسینگەى وەزارەتەکەمان لەشارى کەرکوک هاوپێچ بکات لەکاتى پێشکەشکردن".

لە کۆتایشدا جەختی لەوەکردەوە،" ماوه‌ی پێشكه‌شكردن بۆ خوێندنی باڵا/دبلۆمی باڵا و ماسته‌ر و دكتۆرا له‌ (٥-١-٢٠٢٠ تا ٢٦-١-٢٠٢٠) به‌رده‌وامده‌بێت، هه‌روه‌ها تاقیكردنه‌وه‌ی توانستی زانستی لە رێكه‌وتی (٢-٢-٢٠٢٠) ده‌بێت، ئەمڕۆ پلان و ژماره‌ی كورسی خوێندن له‌ گشت به‌ش و پسپۆرییه‌كانى خوێندنی باڵا/ دبلۆمى یەک ساڵە و ماسته‌ر و دكتۆرا له‌لایه‌ن وەزارەتەوە بە پەسەندکراوى بۆ زانکۆکان نێردراو لەلایەن زانکۆکانیش بڵاودەکرێتەوە".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP