Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

بە ئامادەبوونی عادل عەبدولمەهدی کۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا دەستیپێکرد

عێراق

بینراو 165

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق تایبه‌ت به‌ده‌ركردنی هێزه‌ بیانیه‌كان له‌نێویشیاندا هێزه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ستیپێكردو په‌رله‌مانتارێكی كوردیش رایده‌گه‌یه‌نێت، پێناچێت له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا بڕیار له‌سه‌ر ده‌ركردنی هێزه‌ بیانیه‌كان بدرێت.

(كه‌مێك پێش ئێستا) دانیشتنى په‌رله‌مانى عێراق به‌ به‌شدارى عادل عه‌بدولمه‌هدى، سه‌رۆك وه‌زیرانى ده‌ست له‌كاركێشاوه‌ ده‌ستیپێكرد، پاش ئه‌وه‌ى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان ئاماده‌بوونى رێژه‌ى یاسایى په‌رله‌مانتارانى دوپاتكرده‌وه‌.

دانیشتنه‌كه‌ى په‌رله‌مان تایبه‌ت ده‌بێت به‌ تاوتوێكردنى پڕۆژه‌یاسایه‌ك تایبه‌ت به‌ ده‌ركردنى هێزه‌ بیانیه‌كان كه‌ له‌لایه‌ن به‌شێك له‌ هێزه‌ شیعیه‌كانه‌وه‌ ئاماده‌كراوه‌.

له‌و دانیشتنه‌دا فراكسیۆنه‌ كوردییه‌كان و به‌شێك له‌ فراكسیۆن و لایه‌نه‌ سونییه‌كان به‌شدارییان نه‌كردووه‌ و پێشتر ئه‌و بڕیاره‌یان راگه‌یاند.

به‌ر له‌ده‌ستپێكردنی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش، قه‌یس خه‌زعه‌لی، سه‌رۆكی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاویكرده‌وه‌، "ئه‌گه‌ر ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌مڕۆ بڕیار له‌سه‌ر داواكاریه‌كان كۆتاییهێنان به‌ده‌ستدرێژیه‌كانی ئه‌مریكا و پێشێلكردنی سه‌روه‌ری خاكی عێراق و ده‌ركردنیان نه‌دات، له‌وه‌ به‌دوا كۆبوونه‌وه‌ و بڕیاره‌كانی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ هیچ بایه‌خێكیان نامێنێت".

ئه‌وه‌ له‌ كاتێكدایه‌ شه‌وی چواری ئه‌م مانگه‌ كاروانێكی ئۆتۆمبێله‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له‌ نزیك بنكه‌ی سه‌ربازی تاجی له‌ باكوری به‌غدا كرایه‌ ئامانج و ده‌نگۆی كوژران چه‌ند به‌رپرسێكی حه‌شدی شه‌عبی هه‌بوو، به‌ڵام ئه‌م به‌یانییه‌ راگه‌یاندنی حه‌شدی شه‌عبی كرانه‌ ئامانجی تیمێكی پزیشكی له‌ هێرشه‌كه‌ی شه‌وی رابردوودا راگه‌یاند.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP