Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

سیناتۆرێکی ئەمریکی باس لە دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان دەکات

جیهان

بینراو 635

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

ئەمڕۆ سیناتۆرێکی کۆمارییەکان دەربارەی سەربەخۆیی کوردستان رایگەیاند، لەوانەیە ئێستا کاتی سەربەخۆیی کوردستان بێت، ئەوەی کە پێی دەڵێن باکووری عێراق.

مارکۆ روبیۆ، سیناتۆری کۆمارییەکانی ئەمریکا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتێکدا رایگەیاند،" لەوانەیە ئێستا کاتی سەربەخۆیی کوردستان بێت، ئەوەی کە پێی دەڵێن باکووری عێراق".

ئەم وتەیەی سیناتۆرەکەی ئەمریکا دوای ئەوە دێت کە ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق بڕیاری دەرکردنی هێزە بیانییەکانی لە عێراق پەسەند کرد.

ئەمە لەکاتێکدایە رۆژی ٢٥ی ئەیلولی ٢٠١٧ بە بڕیاری زۆربەی لایەن کوردییەکان ریفراندمۆ بۆ سەربەخۆی کوردستان ئەنجامدراو لاینەگرانی بەڵێ توانیان رێژەی ٩٢.٧٣٪ بەدەستبهێنن، لاینەگرانی نەخێریش توانیان رێژەی ٧.٢٧٪ بەدەستبهێنن.

 

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP