Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: لەم بارودۆخەدا ئه‌گه‌ری روودانی هه‌موو شتێك له‌ئارادایه‌

کوردستان

بینراو 197

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

ئه‌ندامێکی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی گشتی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان لە لێدوانێکیدا  رایگه‌یاند، چیتر ئه‌م ناوچه‌یه‌ به‌رگه‌ی شه‌رێكی تر ناگرێت.

فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی گشتی یه‌كێتی نیشتیمانی کوردستان له‌میانه‌ی به‌شداریكردنیان له‌ مه‌راسیمی ماته‌مینی كوژرانی قاسم سوله‌یمانی لە لێدوانێکیدا رایگەیاند،" لەم باردۆخەدا ئه‌گه‌ری روودانی هه‌موو شتێك له‌ئارادایه‌". 

ئاماژەی بەوەشکرد،" له‌گه‌ڵ ئاشتیداین و داواش ده‌كه‌ن لایه‌نه‌ ناكۆكه‌كان دانبه‌خۆیاندا بگرن بۆ ئەوەی دۆخەکە لەوە خراپتر نەبێت".

لەکۆتایشدا جەختی لەوەکردەوە،" چیتر ئه‌م ناوچه‌یه‌ به‌رگه‌ی شه‌ڕێكی دیکە ناگرێت".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP