Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ئێران: بەپێی ویستی خۆمان یۆرانیۆم دەپیتێنین

ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست

بینراو 306

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

لە راگەیەندراوێکدا حكومەتی ئێران ئاماژەیبەوەکرد، بەپێی ویستی خۆیان یۆرانیۆم دەپیتێنن، بەوەش دوا هەنگاوە كردارییەكان تاران بۆ پابەندبوون بەرێككەوتننامەی ئەتۆمی كۆتایی هات.

حكومەتی تارانن لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد،" بۆ لەمەودوا بەپێی ویستی خۆیان یۆرانیۆم دەپیتێنن و هیچ سنوورێك بۆ ئاست و رێژەی پیتاندنەكە دانانێن".

لەراگەیەندراوەکەدا ئاماژەشیان بەوەکردووە،" تاران لەهەنگاوی پێنجەمی خۆیدا لەپێنجەم پابەندبوونی خۆی بەرێككەوتننامەی ئەتۆمی دەكشێتەوە، بەوەش بەرنامەی ئەتۆمی كۆماری ئیسلامی تووشی هیچ بەربەستێك نابێت لەڕووی كردارییەوە كەخۆی لە ئاست و رێژەو قەبارەی ماددە پیتێنراوەكاندا دەبینێتەوە."

ئەوەش لەکاتێکدایە لەماوەی چەند رۆژی رابردوو ئەمریکا كوژرانی قاسم سولێمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران  راگەیاند و بەمەش ئێران بە ئاسانی کوژرانی ئەو فەرماندە قبوڵ ناکات و هەڕەشە لە ئەمریکا دەکات.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP