Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ئه‌ردۆگان: قاسم سوله‌یمانی جیاواز بوو له‌ خه‌لیفه‌ی داعش

ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست

بینراو 1960

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

 

سه‌رۆك كۆماری توركیا رایگه‌یاند، قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی سوپای قودسی پاسداران ئێران "جیاواز بوو له‌ خه‌لیفه‌ی داعش

ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان، سه‌رۆك كۆماری توركیا له‌باره‌ی كوژرانی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی سوپای قودسی پاسداران ئێران رایگه‌یاند، "له‌وباوه‌ڕه‌دام كوژرانی قاسم سوله‌یمانی بێكاردانه‌وه‌ نابێت له‌ لایه‌ن كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه‌

باسی له‌وه‌شكرد، "به‌بیستنی هه‌واڵی كوژشتنی قاسم سوله‌یمانی تووشی شۆك بووین، ئه‌و جیاواز بوو له‌  ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی، خه‌لیفه‌ی داعش، ئه‌و پرسه‌ لێره‌دا ته‌واونابێت و به‌رده‌وام ده‌بێت

بەیانی رۆژی هەینی، سێی ئه‌م مانگه‌، هەریەك لە قاسم سلێمانی فەرماندەی سوپای قودس و ئەبومەهدی موهەندیس جێگری سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی لەبۆردوومانێكی ئاسمانیدا كوژران، بەپێی بەیاننامەیەكی وەزارەتی بەرگری ئەمەریكا پرۆسەكە لەسەر فەرمانی دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمەریكا ئەنجام دراوە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP