Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ترەمپ: باشترین جەنگاوەر و کوشندەترین چەکەکانمان ناردووەتە بەغدا

جیهان

بینراو 1110

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە نوێترین توویتی سەبارەت بە هێرشکردنە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا رایگەیاند، "باڵیۆزخانەی ئەمریکا ئێستا و چەند کاژێری پێشووش پارێزراو بووە. ژمارەیەکی زۆر لە باشترین شەڕکەرەکانمان هاوکات لەگەڵ کوشندەترین چەکە سەربازییەکانمان بەخێرایی ناردووەتە باڵیۆزخانەکە".
 
ترەمپ هەروەها باسی رۆڵی بەرهەم ساڵح و عادل عەبدولمەهدی دەکات و دەڵێت، "زۆر سوپاسی سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکەین کە بەخێرایی وەڵامی داواکارییەکانی ئێمەیان دایەوە".
 
سەرۆکی ئەمریکا هاوکات هەڕەشەی تووند لە ئێران دەکات و دەڵێت،"ئێران بە تەواوی بەرپرس دەبێت لە کوژرانی هەرکەسێک یان گەیاندنی هەر زیانێک بە یەکێک لە دامەزراوەکانمان. ئەوان دەبێت بزانن کە باجێکی زۆر گەورە دەدەن. ئەمە هۆشداریی نییە بەڵکو هەڕەشەیە". لەکۆتایی توویتەکەشیدا ترەمپ پیرۆزبایی ساڵی نوێ دەکات.

 

وتیشی، ئەگەر عێراق داوایان لێبکات وڵاتەکە جێبهێڵن و پارەشیان نەداتێ، ئەوا سزایەکی ئابووری بەسەر عێراقدا دەسەپێنێ کە ئاوات بە سزاکەی ئێران بخوازن.

 

تره‌مپ ئه‌وه‌شی وتووه‌، ئەمریکا دەستبەرداری عێراق نابێت، تەنها لە بەرامبەر ئەوەدا نەبێت کە عێراق تێچووی دروستکردنی ئەو بنکە ئاسمانیەمان بداته‌وه‌ کە لە بەغدا دروستمانکردووە.

 

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP