Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

داقوق... لە هێرشێکی داعشدا چوار سەربازی سوپای عێراق کوژران

عێراق

بینراو 79

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

بەرپرسی کۆمیتەی یەکێتی لە داقوق رایگەیاند، شەوی رابردوو چەکدارانی داعش هێرشیان کردە سەر بنکەیەکی لیوای ٤٥ی سوپای عێراق لەسنوری داقوق و بنکەکەیان کۆنترۆڵکرد، لە ئەنجامدا چوار سەرباز کوژران.

ئیدریس حاجی عادل، بەرپرسی کۆمیتەی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە داقوق بە تۆڕی میدیایی بینەری راگەیاند، "لە سنوری گوندی عەرەب کۆیی و نزیك چەمی رۆخانە، سەر بەداقوق داعش  هێرشیکردە سەر خاڵێکی سەربازی سەربە لیوای ٤٥ی سوپای عێراق لە ئەنجامدا چوار سەرباز کوژران و دوو سەربازیش برینداربوون".

باسی لەوەشکرد، چەکدارانی داعش ئەو بنکە سەربازیەی بۆ ماوەیەکی کەم کۆنتڕۆڵ کردووە، دواتر توانرا لەلایەن سەربازانی سوپای عێراقەوە کۆنتڕۆڵ بکرێتەوە.

ئەوە لە کاتێکدایە، لەزۆر بەی ئەو ناوچانەی سوپای عێراقی تێیدایە لە ناوچە جێناکۆکەکان ناو بەناو داعش هێرش دەکەنە سەر بنکە سەربازییەکانی سوپای عێراق و پۆلیسی فیدراڵی.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP