Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

تاقیكردنەوەكانی نیوەی ساڵ دوادەخرێت

عێراق

بینراو 1944

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -


ئەندامیکی لیژنەی پەروەردە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، بەهۆی بارودۆخە تایبەتەی بەسەر عیراقدا هاتووە، تاقیكردنەوەكانی نیوەی ساڵ لە عێراق دوادەخرێت.

تەعمە ئەللهێبی ئەندامی لیژنەی پەروەردە لە ئەنجومەنی نوێنەران ئاشکرایکرد، " ئاراستەیەك هەیە بۆ وەزارەتی پەروەردەی عێراق رەوانەكراوە بۆ ئەوەی بریار لەسەر دواخستنی تاقیكردنەوەكانی نیوەی ساڵ بدات، بەهۆی خراپی و ناجێگیربوونی بارودۆخی ئێستای عێراق".

باسی لەوەشکرد، "چاوەرێی بریاری كۆتایی وەزارەتی پەروەردە دەكەین بۆ دەركردنی بریاری دواخستنی تاقیكردنەوەكان كە بڕیارە سبەی دەست پێبكات".

بەڵام تا ئێستا لە وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی دواخستنی تاقیكردنەوەكان هیچ دەنگێک نییە، پێشبینی دەكرێت تاقیكردنەوەكان لەكاتی خۆیدا بكرێت، لە ماوەی رابردووشدا مەریوان عومەر، وتەبێژی پەروەردەی سلێمانی بەتۆڕی میدیایی بینەری رایگەیاند، بەهۆی هەبوونی  کاتی تاقیکردنەوەکانی وەرزی یەکەم لە ناوەندەکانی خوێند رۆژی شه‌شی کانونی دوومی ٢٠٢٠ وەک بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سلێمانی دەوام لە سەرتاسەری بەڕێوبەرایەتیەکەمان ئاسایی دەبێت.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP