Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

شوێنگره‌وه‌كه‌ی سوله‌یمانی هه‌ره‌شه‌ ده‌كات

ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست

بینراو 207

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

به‌گوێره‌ی زانیاریی میدیاكانی ئێران كه‌ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ بڵاویانكردووه‌ته‌وه‌، ئیسماعیل قائانی، فه‌رمانداری نوێی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران، به‌ڵێنی شه‌ڕكردنی داوه‌ تا به‌ یه‌كجاریی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ ناوچه‌كه‌ ده‌رده‌كه‌ن.

 ئاژانسی رۆیته‌رز لێدوانێكی قائانی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌ پێشوازی ته‌رمی سوله‌یمانی له‌ تاران قسه‌یكردووه‌ و  وتوویه‌تی،" به‌ڵێن ده‌ده‌ین به‌هه‌مان هێزه‌وه‌ به‌رده‌وام بین له‌ كاروانه‌كه‌ی سوله‌یمانی، ئه‌وه‌شی سه‌بووریمان پێده‌به‌خشێت ته‌نها ده‌ركردنی ئه‌مه‌ریكییه‌كانه‌ له‌ ناوچه‌كه‌".

قسه‌كانی قائانی دوای چه‌ند رۆژێكه‌ له‌ كوشتنی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانداری پێشووی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران و ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی و چه‌ند هاوه‌ڵێكیان له‌ ده‌وربه‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا له‌لایه‌ن فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی ئه‌مه‌ریكاوه‌.

هاوكات دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌ په‌رله‌مانی عێراق له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشه‌ی ئه‌مریكادا بڕیاری ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مریكای ده‌ركرد.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP