Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

نرخی نەوتی خاو بەردەوام لە هەڵکشاندایە

ئابوری

بینراو 120

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

ئەمڕۆ دووشەممە نرخی نەوتی خاو ئاستێکی دیکەی تۆمارکردوو و لە ئاستێکی بەرزدا تا رادەیەک جێگیرە، بەرزبوونەوە و دابەزین لە نرخی نەوتدا پەیوەستە بە بڕی بەرهەمهێنانی نەوت لای وڵاتانی بەرهەمهێن و ئاسایشی وڵاتانی بەرهەمهێن و ئاسایشی نێودەوڵەتییەوە.

ئەمڕۆ دوو شەممە نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیھاندا بە ٧٠ دۆلار و ٥٠ سەنتە مامەڵەی پێوەکرا.

ھاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکیش بە ٦٤دۆلار و ٤٥ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

 بەرزبوونەوە و دابەزینی نرخی نەوت پەیوەستە بە زیادبوونی ئاستی بەرھەمھێنان و ئاسایشی وڵاتانی بەرھەمھێن و ئاستی بەرھەمھێنانی نەوتی بەردین لەلایەن  ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP