Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

وڵاتانی كه‌نداو له‌به‌رامبه‌ر كوژرانی قاسم سوله‌یمانی هاتنه‌ ده‌نگ

ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست

بینراو 175

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

ئەنجومەنی هاریکاری کەنداو رایگەیاند، وڵاتانی کەنداو بەرامبەر روداوەکانی ئێستای عێراق و ناوچەکە نیگەرانن و داوا دەکەن هەمو لایەک هەوڵی کەمکردنەوەی گرژییەکان و پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە بدەن.



عەبدولەتیف زیانی ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی هاریکاری کەنداو لە راگەیەنراوێکدا ئاشكرایكردوه‌، "وڵاتانی کەنداو بە دودڵی و گرنگییەوە چاودێری گۆڕانکارییە مەترسیدارەکانی عێراق دەکەن و داوا دەکەن چارەسەری سیاسی بۆ کێشەکان و بەدورگرتنی ناوچەکە لە توندوتیژی پێشبخرێت".



هه‌ر له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووە، "داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین بەرامبەر پاراستنی ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بە بەرپرسیارییەتی خۆی هەڵبستێت".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP