Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

پەرلەمانتارێک ژمارەی ملیاردێرو ملیۆنێرەكانی هەرێمی كوردستان ئاشكرادەکات

کوردستان

بینراو 3605

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -


په‌رله‌مانتارێكى فراكسیۆنی یەكگرتوو رایدەگەیەنێت، بەدوو شێواز حكومەتى هه‌رێم دەتوانێت چاكسازی بكات یەكەم بە فشاری دەرەكی و هاوپەیمانەكان دووەمیش بەفشاری ناوخۆ، هەروەها ژمارەی ملیاردێرو ملیۆنێرەكانی هەرێمی كوردستانیش ئاشكرادەکات.

ئەبوبەكر هەڵەدنی، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان، رایدەگەیەنێت، "پرۆژەیاسای چاكسازی بریتیە لەرێكخستنەوەی مووچەو راستكردنەوەی هەڵەكانی هەشت كابینەی حكومەت كە بەهەدەردانی كردووە، بۆیە ئەمە دەستپێكەو هەنگاوێكی گرنگەو نابێ وەك دەستكەوت چاكسازی بەخەڵكی كوردستان بفرۆشرێتەوە، چونكە درەنگەو دەبوو زوتر بكرایە".

ئەبوبەكر هەڵەدنی سەبارەت بەژمارەی فەرمانبەرانی هەرێم و چاكسازی لەموچەی موچەخۆران رایگەیاند، "دەبێت خاڵەكانی ئەوەی دەبێت ناونراوە موچەی پلە باڵا لەسەر هاوسەنگی و دادپەروەری و شكۆی دامودەزگاكان راستكردنەوەی بۆ بكرێت، ئێمە لەگەڵ پاككردنەوەی لیستی سەرجەم موچەخۆرانداین كە ٧٦٨ هەزار فەرمانبەر هەمیشەیی هەیە ٦١٩ هەزاریان حەقیقن و ئەوانی دیكەش لەدامودەزگا ئەمنیەكانن، ٢٤٦ هەزار خانەنشینی مەدەنی ٤٢٠ هەزار تۆڕی چاودیری كۆمەڵایەتی، ٢٤ هەزارو ٨٩٨ گرێبەست، ٩٧ هەزار دۆسیەی شەهید هەیە، ١١٥ هەزار كەس بەخانەنشینی سەربازی خانەنشینكراون لەكاتێكدا بەهەمو حزبەكانی بەرەی كوردستانی پێشتر ١٠ هەزار چەكداریان نەبووە".

پەرلەمانتارەکەی فراكسیۆنی یەكگرتوو ئاشکراشیکرد، "دەبێت گرەنتی بدرێت لەدانەوەی پاشەكەوتی مووچە، نائومێدم پاشەكەوت بدرێتەوە، ٢٠٠ ملیۆنم لەلای حكومەتە كێ ملیۆنێكم دەداتێ بۆی واژۆ دەكەم و دەیدەمەوە، چونكە ئەگەر حكومەت مەبەستی بێت مووچەی پاشەكەوت بداتەوە حسابێكی بانكی بۆ فەرمانبەران دەكاتەوە لەو رێگەیەوە پارەی خزمەتگوزاریەكانیان لێوەردەگرێت".

هەڵەدنی وتیشی، "چاكسازی دەبێت لەوەبەرهێنان بكرێت، "وەبەرهێنەر هەیە ٥٠٠ دۆنم زەوی وەگرتوە تەنها ٦٠٠ یەكەی نیشتەجێبونی هەیە، ٨٥ هەزار كرێنشین هەیەو ١٠ هەزار هاوڵاتیش لەلایەن وەبەرهێنەرانەوە فێڵیان لێكراوە".

ئەبوبەكر هەڵەدنی ژمارەی ملیاردێرو ملیۆنێرەكانی هەرێمی كوردستانیشی ئاشكراكردوو وتی، "لەهەرێمی كوردستان ٢٢ هەزار كۆمپانیا هەیە ١٤ هەزار ملیۆنێری دۆلار و ١١ هەزار ملیاردێری دۆلار هەیە، ئەمانە لەكوێوە دروستبوون، وەك سەرۆكی دەستەی دەسپاكی پێی راگەیاندوین، هەمو هاوڵاتیان ببینە دەستەی دەسپاكی فریای بنبڕكردنی گەندەڵی ناكەوین لەبەرئەوەی بەسیستماتیك كراوەو بەرپرسی باڵای لەپشتەوەیە، تەنها زەبری هاوپەیمانان و زەبری ناوخۆیی دەكرێت و لەو رووەشەوە ژمارەیەك هێزی نێودەوڵەتی بەحكومەتی هەرێمیان راگەیاندوە پاڵپشتیەكانیان بۆ هەرێمی كوردستان بەمەرجی خۆراستكردنەوە دەبێت".

لەبارەی سلكی سەربازیشەوە، ئەبوبەكر هەڵەدنی دەڵێت، "زیاتر ٪٤٥  بودجەی هەرێم بۆ سلكلی سەربازی دەڕوات بەتایبەت بۆ ئاسایش و پێشمەرگەو خانەنشینی سەربازی و دژە تیرۆر، ئەمەش دەبێت راستبكرێتەوە، كە هێزی سەربازی هەرێم كە زیاتر لە ٤٠٠ هەزار كەسە، ئەو ژمارەیەش لەزۆر وڵاتی دونیا زیاترە، بەڵام ئەم ئەم هێزانە لەسەركوتكردنی خۆپیشاندەرو پاسەوانیكردنی كەسانی هەلپەرست و ساختەكاری هەڵبژاردن بەكاردەهێندرێن".

باسی لە مەرجەکانی سلكی سەربازی كرد و وتی، "ژمارەیەك بنەما دانراون دەبێت بكرێنە پێوەر لەوانەش، یەكەم: دەبێت دوربن لەململانێی حزبی، دوەم، دەرگای كۆلێژی سەربازی ئاوەڵابێت بۆ هەمو هاوڵاتیان، سێیەم: دەبێت لەفەرماندەكانی هێزەكانی حەرام و قەدەغە بكرێت بەشداریكردن هەڵبژاردن بكەن، چوارەم: دەبێـئەو هێزانە سەرلەنوێ پەروەردە بكرێنەوە".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP