Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

براوەی خەڵاتی گۆڵدن گڵەب لە ٧٧ەمین خولی بەڕێوە چوونی فیستیڤاڵەکەدا

هەمەرەنگ

بینراو 72

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

شەوی رابردوو لە هۆتێل بێڤێرلی هیڵتنی بێڤێرلی هیڵز لە ویلایەتی کاڵیفۆڕنیای ئەمریکا فیستیڤاڵی دابەشکردنی خەڵاتەکانی گۆڵدن گڵەب بەڕێوە چوو تێیدا چەندین فیلم بوونە براوای خەڵاتەکە.

خەڵاتی گۆڵدن گڵەب یەکێکە لە خەڵاتە ئەمریکییەکانی بواری سینەما و نواندن ساڵانە لە فیستیڤاڵێکی تایبەتدا دابەشدەکرێت بەسەر باشترین فیلمەکانی ساڵدا بۆ ( باشترین ئەکتەر، باشترین ئەکتەری پاڵپشت، باشترین سیناریۆ، باشترین مۆسیقای فیلم  و باشترین، وێنەگرتنی فیلم، باشترین چیرۆک، باشترین دەرهێنەر.... هتد).

شەوی رابردوو لە ٧٧ ەمین فیستیڤاڵی دابەشکردنی خەڵاتەکەدا ژمارەیک فیلم بوونە براوەی خەڵاتەکە لەوانە: 
باشترین فیلمی درامی:
فیلمی ١٩١٧ خەڵاتی باشترین فیلمی بەدەست هێنا

باشترین خانمە ئاکتەری سەرەکی لە فیلمێکی درامی:
رێنێ زێلڤیگەر لە فیلمی   Judy

باشترین ئاکتەری سەرەکی لە فیلمێکی درامی:
واکین فینیکس فیلمی  Joker

باشترین فیلمی کۆمیدی یاخود مۆسیقی:
فیلمی Once Upon a Time in Hollywood

باشترین خانمە ئاکتەری سەرەکی لە فیلمێکی کۆمیدی یاخود مۆسیقی:
ئاکوافینا لە فیلمی   The Farewell

باشترین ئاکتەری سەرەکی لە فیلمێکی کۆمیدی یاخود مۆسیقی:
تارۆن ئێگەرتن لە فیلمی   Rocketman

باشترین فیلمی ئانیمەیشن:
فیلمی Missing Link

باشترین فیلمی فیلمی بیانی:
فیلمی Parasite

باشترین خانمە ئەکتەر لە ڕۆڵی پاڵپشت لەهه‌ر جۆرە فیلمێک:
لۆرا دێرن لە فیلمی   Marriage Story

باشترین ئەکتەر لە ڕۆڵی پاڵپشت لەهه‌ر جۆرە فیلمێک:
براد پیت لە فیلمی   Once Upon a Tim… in Hollywood

باشترین دەرهێنەری فیلم:
سام مێندێز بۆ فیلمی - 1917

باشترین سیناریۆی فیلم:
كوێنتن تارانتینۆ بۆ فیلمی  - Once Upon a Tim… in Hollywood

باشترین مۆسیقای ڕه‌سه‌نی فیلم:
 فیلمی Joker

باشترین گۆرانی ڕه‌سه‌نی فیلم:
I’m Gonna Love Me Again - Rocketman

بتشنرین زنجیره‌ ته‌له‌فزیونی درامی:
زنجیرەی Succession

باشترین خانمە ئاکتەر لە زنجیرەیەکی تەلەڤزیۆنی درامی:
ئۆلیڤیا کۆڵمن لە زنجیرەی   The Crown

باشترین ئاکتەر لە زنجیرەیەکی تەلەڤزیۆنی درامی:
برایەن کۆکس لە زنجیرەی   Succession

باشترین زنجیرەی تەلەڤزیۆنی كۆمیدی یان مۆسیقی:
 زنیجیرەی تەلەفزیۆنی Fleabag

باشترین خانمە ئاکتەر لە زنجیرەیه‌كی تەلەڤزیۆنی كۆميدی یان مۆسیقی:
فیبی واڵەر بریج بۆ زنجیرەی   Fleabag

باشترین ئاکتەر لە زنجیرەیه‌كی تەلەڤزیۆنی كۆميدی یان مۆسیقی:
ڕامی یوسف لە زنجیرەی   Ramy

باشترین کورتە زنجیرەیاخود فیلمێک بۆ ته‌له‌ڤزیۆن درووستكرابێت:
Chernobyl - HBO

باشترین خانمە ئاکتەری سەرەکی لە کورتە زنجیرە یاخود فیلمێک بۆ ته‌له‌ڤزیۆن درووستكرابێت:
میشێل ویلیەمس   Fosse/Verdon

باشترین ئاکتەری سەرەکی لە کورتە زنجیرەیاخود فیلمێک بۆ ته‌له‌ڤزیۆن درووستكرابێت:
رەسڵ کرۆو  The Loudest Voice

باشترین خانمە ئاکتەری له‌ڕۆڵی پاڵپشت لە کورتە زنجیرە یاخود فیلمێک بۆ ته‌له‌ڤزیۆن درووستكرابێت:
پاتریشیا ئارکێت   The Act

باشترین ئاکتەری له‌ڕۆڵی پاڵپشت لە کورتە زنجیرە یاخود فیلمێک بۆ ته‌له‌ڤزیۆن درووستكرابێت:
ستیڵان سکارسگارد   Chernobyl

خەلاتی گۆڵدن گڵەب یەکێکە لە خەڵاتە دیارەکانی بواری سینەما و نواندن و لە دوای ئۆسکار گرنگترین خەڵاتی بواری سینەما و نواندنە و بۆ یەکەم جار لە ساڵی ١٩٤٤ لە فیستیڤاڵێکی تایبەتدا لە ئوتێلی بێڤێرلی هیڵتن لە بێڤێرلی هیڵز لە کاڵیفۆڕنیا بەڕێووە چوو، خەڵاتەکە گرنگییەکی زۆری هەیە لە دوای خەڵاتی ( ئۆسکار ) دووەم گرنگترین خەڵاتی بواری سینەما و نواندنە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP