Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

پێشبینی كوژرانی موقته‌دا سه‌در ده‌كرێت

عێراق

بینراو 5971

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

دوای  پێشبینى كوشتنى قاسم سولەیمانى و فه‌رمانده‌ی سوپای قودس و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس، هەمان کەس پێشبینی کوشتنی ئه‌مریكا موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌دریش دەکات.

پێشتر له‌ گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا ئه‌بو عه‌لی شه‌یبانی پێشبینیكاری عێراق، پێشبینی كردبوو قاسم سولەیمانی ده‌كوژرێت، له‌ نوێترین ده‌ركه‌وتنیدا ده‌ڵێت، "سه‌ید موقته‌دا سه‌در، وه‌ك چۆن وتم ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس ده‌كوژرێت، به‌ڵێ ئه‌مجاره‌ ئه‌مریكا بڕیارده‌دات و سه‌ری تۆی ده‌وێت و ده‌تكوژێت".

شه‌یبانی باس لەوەشدەکات، "دواتر خه‌ڵك ئه‌م گرته‌ ڤیدیۆییه‌ لێده‌ده‌نه‌وه‌و ده‌ڵێن ئه‌بو عه‌لی چی وت له‌سه‌ر مه‌هدی موهه‌ندیس و قاسم سولەیمانی، ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر تۆ وتی راست ده‌رچوو".

ئاماژە بەوەش دەکات، "ئێستا خه‌ڵك تێناگات من چی ده‌ڵێم، به‌ڵام من ئه‌وه‌ ده‌بینم كه‌ گه‌وره‌كانت نایبینن و من له‌وه‌ تێده‌گه‌م كه‌ گه‌وره‌كانت لێی تێناگه‌ن و ئه‌مه‌ دوایین نامه‌ی منه‌ بۆ ئێوه‌". 


Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP