Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ئەمریکا تیمی (شەیتان ٨٢) دەنێرێتە رۆژهەڵاتی ناوەراست

جیهان

بینراو 2461

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

ئەمریکا ٧٥٠ سەربازی لە هێزە تایبەتەکانی رەوانەی رۆژ هەڵاتی ناوەراست کردووە کە بە فیرقەی( شەیتان ٨٢) ناسراوە، ئەرکیان وەڵامدانەوەی حاڵەتی کتوپڕە لە هەر شوێنێکدابێت.

سوپای ئەمریکا رایگەیاند، ٧٥٠ سەربازی لە هێزە تایبەتەکانی رەوانەی رۆژهەڵاتی ناوەراست کردووە کە بە فیرقەی( شەیتان ٨٢) ناسراوە، هێزێکی تایبەتمەندە لە هێرشکردن و دابەزین بۆ سەر زەوی لە رێگەی پەڕەشوتەوە و ئەرکیان وەڵامدانەوەی حاڵەتی کتوپڕە لە هەر شوێنێکدابێت.

ئەو هێزە ئەمریکییەی رەوانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کراوە، یەکەیەکی سەر بە فیرقەی ٨٢ی هێزە ئاسمانییەکانن و لە بنکەی ف (ۆرت براگ)لە ویلایەتی نۆرس کارۆلینای ئەمریکاوە بەرەو رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێکراون کە ژمارەیان ٧٥٠ سەرباز دەبێت.

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا پێشتریش رایگەیاندبوو، بەرنامەیان هەیە نزیکەی سێ هەزار سەربازی سەر بە فیرقەی ٨٢ی هێزە ئاسمانییەکان رەوانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکەن.

ئەو فیرقەیە ساڵی ١٩١٧ و لەکاتی جەنگی یەکەمی جیهانیدا دامەزراوە و لە شەش لیوای جیاواز پێکهاتوە، هێزێکی تایبەتمەندە لە هێرشکردن و دابەزین بۆ سەر زەوی لە رێگەی پەڕەشوتەوە، ئەرکی ئەو هێزەش وەڵامدانەوەی هەموو حاڵەتێکی لە ناکاوە لە هەرشوێنێک بێت.
ناردنی ئەو هێزە لە کاتێکدایە، بەهۆی هێرشەکانی سوپای ئەمریکا و کوژرانی قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودس و ئەبو مەهدی موهەندیس دوەمین کەسایەتی ناو حەشدی شەعبی لە بەغدا، پەیوەندییەکانی نێوان تاران و واشنتن بە قۆناغێکی گرژدا گوزەر دەکات و تاران هەڕەشەی تۆڵەکردنەوەی ئەو هەنگاوە دەکات.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP