Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

سەرۆککۆمار: دۆخی هەستیاری ئێستا داوامان لێ دەکات بەرژەوەندییە باڵاکانی نیشتمان بکەین بە پێشینە

عێراق

بینراو 288

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق بە بۆنەی دامەزرانی سوپای عێراقەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند قۆناخی داهاتوو پێویستی بە یەکخستن و کاری هاوبەشی نێوان عێراقییەکانە بە تەواوی پێکهاتەکانەوە کە لە پێشینەی هەموویان بەردەوام بوون و درێژە دانە بە بەدیهێنانی سەرکەوتنی تر لە راوە دوونانی پاشماوەی گروپە تیرۆرستییەکان و بەدیهێنانی سەرکەوتنی یەکلاکەرەوەی کۆتایی.

 بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق، ئەمڕۆ شەشی کانوونی ٢٠٢٠، بە بۆنەی ساڵ ڕۆژی دامەزراندنی سوپای عێراق، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند "قۆناغی داهاتوو پێویستی بە یەکخستن و کاری هاوبەشی نێوان عێراقییەکانە بە تەواوی پێکهاتەکانەوە کە لە پێشینەی هەموویان بەردەوام بوون و درێژە دانە بە بەدیهێنانی سەرکەوتنی تر لە راوە دوونانی پاشماوەی گروپە تیرۆرستییەکان و بەدیهێنانی سەرکەوتنی یەکلاکەرەوەی کۆتایی.


دەقی پەیامەکە:

لە بیرەوەری دامەزراندنی سوپای عێراقدا... سەرۆککۆمار: دۆخی هەستیاری ئێستا داوامان لێ دەکات کە ریزەکان یەکبخەین و بەرژەوەندییە باڵاکانی نیشتمان بکەین بە پێشینە

ئەمڕۆ ٩٩ ساڵ تێپەر دەبێت بەسەر بیرەوەری دامەزراندنی سوپای عێراقی پاڵەوان عێراقییەکان بە شانازی و شکۆی زۆرەوە بیرەوەری ئەو پاڵەوانەتیانە دەکەنەوە کە سوپا و پیاوانی دڵسۆز نواندویانە لە تەواوی یەکە سەربازییەکانی سوپا و پۆلیس و حەشدی شەعبی و پێشمەرگە و ڕۆڵەکانی عەشائیر لە پێناو ڕیشەکێشکردنی تیرۆر و سەرکەوتن بەسەریدا لەکاتێکدا ئەم یادە دەکەینەوە بە دۆخێکی ئاڵۆز و هەستیاردا گوزەر دەکەین و ئەمەش داوا لە هەمووان دەکات کە ڕیزەکان یەکبخەین و بەرژەوەندییە باڵاکانی نیشتمان  بخەینە پێشەوە بۆ پارێزگاریکردن لە ئاسایش و سەروەری و ئارامی عێراق.

قۆناخی داهاتوو پێویستی بە یەکخستن و کاری هاوبەشی نێوان عێراقییەکانە بە تەواوی پێکهاتەکانەوە کە لە پێشینەی هەموویان بەردەوام بوون و درێژە دانە بە بەدیهێنانی سەرکەوتنی تر لە ڕاوە دوونانی پاشماوەی گروپە تیرۆرستییەکان و بەدیهێنانی سەرکەوتنی یەکلاکەرەوەی کۆتایی، هەروەها دەستەبەرکردنی داواکاری تەواوی گەلی عێراق لە ژیانێکی شکۆمەندا کە وڵات و سەروەری و سەربەخۆیەتی پارێزراو بێت و شارە ڕزگارکراوەکان بنیاد بنرێت و باری ئابووری بەگەربخرێتەوە لە پێناو زامنکردنی نەوەکانی داهاتوومان.

بەم بۆنەیەوە پیرۆزبایی لە تەواوی سوپای عێراق دەکەین بە فەرماندە و ئەفسەر و سەربازییەوە لە تەواوی ریز و یەکە سەربازییەکان هەر لە سوپا و پۆلیس و حەشدی شەعبی و پێشمەرگە.

ڕەحمەت و نەمری بۆ شەهیدە سەربەرزەکانمان هەرچی زوو چاک بوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازین

خودا عێراق و ئەم گەلە ئازیزە بپارێزێت

بەرهەم سالح
سەرۆککۆمار

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP