Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

جێگری پارێزگاری هەولێر دەستبەکاربوو

کوردستان

بینراو 209

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

پارێزگاری هه‌ولێر لە راگەیەدنراوێکدا به‌ فه‌رمی فه‌رمانی ده‌ستبه‌كاربوونی بۆ هێمن قادر، وه‌ك جێگری پارێزگای هه‌ولێر راگەیاند.

ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ شەشی كانوونی دووه‌م لە راگەیەنداروێکدا پارێزگای هه‌ولێر ئاشکرایکرد،" فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر، لەدیوانی پارێزگا، بە فەرمی فەرمانی دەست بەکاربوونی هێمن قادر فەقێ عەبدوڵای وەک جێگری پارێزگاری هەولێر رادەستکرد".

هاوکات ئەمڕۆش لە رێوڕەسمێکدا فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر، بە فەرمی فەرمانی دەست بەکاربوونی وەک جێگری پارێزگار بۆ کاروباری کارگێڕی رادەستکرد.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر كه‌لە رۆژی پێنجشەممە ١٤ی تشرینی دووه‌می ٢٠١٩ به‌ڕێوه‌چوو، هێمن قادر فەقێ عەبدوڵا، كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ پۆستی جێگری پارێزگاری هەولێر بەزۆرینەی دەنگی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر هەڵبژێردرا.

 

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP