Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ئایا پێشینەی هاوسەرگیری و دەرماڵەی خوێنکاران کەی دەگەڕێتەوە؟

کوردستان

بینراو 281

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

بڕیاردەری لێژنەی کاروباری کۆمەڵایەتی لە پەرەلەمانی کوردستان لە بارەی گێڕانەوەی پێشینەی هاوسەرگیرییەوە رایگەیاند، ئێمە وەک فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی داوامان کردووە کە پێشینەی هاوسەرگیری بگێڕدرێتەوە بەڵام تا ئێستا وەڵاممان نەدراوەتەوە.

بەدریە ئیسماعیل، بڕیاردەری لێژنەی کاروباری کۆمەڵایەتی و داکۆکی لە مافی مرۆڤ و ئەندامی فراکسیۆنی کۆمەڵ لە پەرلەمانی کوردستان لە بارەی دەنگۆی گێڕانەوەی پێشینەی هاوسەرگیری( سلفە زواج ) بە تۆڕی میدیایی بینەری راگەیاند، " ئێمە وەک فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی بە پرۆژە یاسایەک داوامان لە سەرۆکایەتی پەرلەمانکردووە پێشینەی هاوسەرگیری بگێرنەوە و دووبارە دەستبکرێتەوە بە پێدانی ئەو پێشینەیە بەگەنجان، وەک هاوکاری وکار ئاسانی بۆ گەنجان لە پرۆسەی هاوسەرگیریدا".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، هەروەها پرۆژە یاسایەکیشمان بۆ گێڕانەوە دەرماڵەی خوێندکاران پێشکەشکردووە، و هەندێک لە پرۆژەکانمان خوێندنەوەی یەکەمیشی بۆکراوە، چاوەڕیی سەرۆکایەتی پەرلەمانین دووبارە بابەتەکە بێنێتە ناو پەرلەمان و گفتوگۆی لەبارەوە بکرێت.

ئەوە لە کاتێکدایە، لە ساڵانی رابردوودا بڕی پێنج ملیۆن دیناری عێراقی دەدرایە هەر کچوکوڕێک کە هاوسەرگیریان بکردایە و دواتر بە شێوازی قیست دەدرایەوە بە حکومەت، و هەروەها دەرماڵەش دەدرا بە خوێنکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان، بەڵام لەدوای ئەو قەیرانە داراییەی رووبەڕوی هەرێمی کوردستان بووەوە هیچیان نەما بڕدران.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP