Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

عەربەت... ده‌ست به‌سه‌ر زیاتر لە ٢٠٠ كیلۆگرام گۆشتی نایاسایی ئاژه‌ڵدا گیرا

کوردستان

بینراو 172

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

له‌ بازگه‌ی عه‌ربه‌ت ده‌ست به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێكدا گیرا کە بڕی زیاتر له‌ ٢٠٠ كیلۆگرام گۆشتی نایاسایی ئاژه‌ڵ له‌ناودابووە و ره‌وانه‌ی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان كرا بۆ له‌ناوبردنی.

ده‌روێش فه‌ره‌ج، نوێنه‌ری ڤێتێرنه‌ری له‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند،" ئه‌و گۆشته‌ بڕه‌كه‌ی زیاتر له‌ ٢٠٠ كیلۆگرامه‌ و له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشه‌وه‌ له‌ بازگه‌ی عه‌ربه‌ت ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه‌ و به‌مه‌به‌ستی له‌ناوبردن ره‌وانه‌ی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان كراوه‌ و له‌ناوده‌برێت.

ئاماژەی بەوەشکرد،" ئه‌و گۆشته‌ له‌ پشتی ئۆتۆمبێلدا گوازراوه‌ته‌وه‌ و هیچ مه‌رجێكی سه‌لامه‌تی ته‌ندروستی تیادا نه‌بووه‌ و خوێناوێكی زۆری داوته‌وه و ئه‌گه‌ری بڵاوبونه‌وه‌ی به‌كتریای لێده‌كرێت".

ده‌روێش فه‌ره‌ج ئەوەشی خستەڕوو،" كرد كه‌ ‌به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی نایاسای گوازراوه‌ته‌وه‌ و هیچ پشكنینێكی بۆنه‌كراوه‌، ناشزانرێت گۆشتی كام جۆره‌ ئاژه‌ڵه‌یه‌، بۆیه‌ راسته‌وخۆ ئه‌و جۆره‌ گۆشتانه‌ له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌یشی رێكاری یاسایی له‌گه‌ڵدا ده‌گیرێته‌به‌ر".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP