Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

بەریتانیا: هیچ سزایەک بەسەر عێراقدا ناسەپێنین

جیهان

بینراو 221

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

وتەبێژی سەرۆکوەزرانی بەریتانیا رایگەیاند، هیوادارین عێراق بەردەوامی بە هێشتنەوەی کارەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بدات و رەتیشیدەکاتەوە بەرنامەیان هەبێت سزا بەسەر عێراقدا بسەپێنن.

جەیمس سلاک، وتەبێژی بۆریس جۆنسۆن، سەرۆک وەزیرانی بریتانیا بە ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرزی راگەیاندووە، سەرۆک وەزیران لەگەڵ گەورە بەرپرسانی حکومەت کۆبوەتەوە و دۆخی ئێستای ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیان تاوتوێ کردووە، بۆ ئەو مەبەستەش قسەیان لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق کردووە.

سلاک باسی لەوەشکردووە، ئێران رایگەیاندوە کە ئاستی پابەندبونەکانی بە رێککەوتنی ئەتۆمیی کەمدەکاتەوە، "ئەوەش جێگەی دودڵییە" و لەندەن لەبارەی هەنگاوەکانی داهاتو بە خێرایی قسە لەگەڵ لایەنەکان دەکات.

هاوکات هەر ئەمڕۆ دۆناڵد ترمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا کە رایگەیاندبوو ٥٢ شوێنی ئێرانیان دیاریکردوە، ئەگەر ئەو وڵاتە کاردانەوەی بەرامبەر کوژرانی قاسم سولەیمانی هەبێت بە ئامانج دەگیرێن و لەوانەش چەند شوێنێکی کلتوری بونیان هەیە.

لەو بارەیەوە وتەبێژەکەی بۆریس جۆنسۆن روونیکردوەتەوە، بە گوێرەی رێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان، لە ژێر هیچ پاساوێکدا نابێت شوێنە کلتورییەکان وێران بکرێن.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP