Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

"هاوردەی مریشکی بەستوو لە بەرژەوەندی چەند كۆمپانیایەكی توركی و كوردی قەدەغە ناکرێت"

کوردستان

بینراو 189

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

سەرۆکى فراکسیۆنى گۆڕان لە پەرلەمانى کوردستان رایگەیاند، لە دەروازەى ئیبراهیم خەلیلەوە مریشکى بەستوى قەدەغکراو داخڵکراوە.


عەلى حەمەساڵح، سەرۆکى فراکسیۆنى گۆڕان لە پەرلەمانى کوردستان لەپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک رایگەیاند، "حكومەتی عێراق مریشكی بەستوی توركی قدەغەكردووە، بەھۆكاری مەترسی نەخۆشی، پشتیوانی بەرھەمی ناوخۆ، بەوپێیەی بەشی پێداویستی ناوخۆ مریشك بەرھەمدێت".

باسی لەوەشکردووە، "مریشكی ھەرێمی كوردستان، دەچێتە ناوڕاست و باشوری عێراق، عێراق ھێنانی مریشكی لەدەرەوە قەدەغەكردوە، ھەرێمی كوردستان خۆی ئامادەنییە قەدەغەی بكات".

ئەو پەرلەمانتارەی گۆڕان ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، پێشتر عێراق مریشك و ھێلكەو گۆشتی قەدەغە كردبێت راسەتوخۆ ھەرێمی كوردستانیش قەدەغەی كردووە، بەڵام ئێستا بۆ بەرژەوەندی چەند كۆمپانیایەكی توركی و كوردی قەدەغە ناكرێت.

عەلی حەمە ساڵح ئەوەشی خستەڕوو، پاش بەدواداچون، وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی وتویەتى: ھیچ مۆڵەتێکی ھاوردنی مریشکی بەستوی نەداوە، بۆیە دۆسیەکەمان ڕەوانەی وەزارەتی کشتوکاڵ کردوە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP