Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

خێزانی هه‌ر شه‌هیدێكی شەڕی داعش پێنج ملیۆن دینار وەردەگرێت

ئابوری

بینراو 419

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

وەزارەتی پێشمەرگە ئاشكرای دەكات، دەست دەكرێت بە دابەشكردنی ھاوكاری دارایی بەسەر وارسی شەھیدانی شەڕی داعش، خێزانی هه‌ر شه‌هیدێك پێنج ملیۆن دیناره وەردەگرێت.

بەگوێرەی ماڵپەڕی فەرمی وەزارەتی پێشمەرگە، ئه‌مڕۆ شەشی کانونی دووم ٢٠٢٠ به‌ سه‌رپه‌رشتی سه‌ربه‌ست له‌زگین بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و به‌ئاماده‌بوونی فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتی و فه‌ریق جه‌مال محه‌مه‌د سه‌رۆكی دەستەی ئه‌ركان و نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و لیواكانی سه‌ر به ‌وه‌زاره‌تیپشمه‌رگه‌ و یه‌كه‌كانی حه‌فتا و هه‌شتا و هێزه‌كانی زێره‌ڤانی، كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ی خه‌رجكردنی هاوكاریی خێزانی شه‌هیدانی شه‌ڕی داعش به‌ڕێوه‌چوو.

باسی لەوەشکرد، له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا،‌ بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر خه‌رجكردنی هاوكاری خانه‌واده‌ی شه‌هیدانی شه‌ڕی داعش ده‌ربڕیوه‌و پاره‌كه‌ ئاماده‌یه‌ بۆ دابه‌شكردن، هه‌روها تیشكی خسته‌ سه‌ر چۆنیه‌تی و بڕی خه‌رجكردنی ئه‌و هاوكاریه‌ بۆ شه‌هیده‌كانی شه‌ڕی داعش كه‌ بۆ خێزانی هه‌ر شه‌هیدێك پێنج ملیۆن دیناره

هه‌رله‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا، ئاماده‌بووان و نوێنه‌ری لیوا و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كان‌ هه‌موو ئاماده‌ییه‌كی خۆیان نیشاندا كه‌ به‌ په‌رۆشیه‌وه‌ ئه‌م ئه‌ركه‌یان جێبه‌جێ بكه‌ن و دڵسۆزانه‌ و به‌ زووترین كات هاوكارییه‌كه‌ بگه‌یه‌نن به‌ خێزانی سه‌ربه‌رزی شه‌هیده‌ نه‌مره‌كان.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP