Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ئەردۆگان: ئێستا میت خاوەنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانە

ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست

بینراو 213

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

سەرۆککۆماری تورکیا لەمیانی کردنەوەی بنکەی نوێی دەزگای هەواڵگریی تورکیا، ناسراو بە میت رایگەیاند، ئێستا میت خاوەنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، فڕۆکەی چاودێری و کەشتیی چاودێرییە و گوتیشی، دەزگاکە بۆردێکی هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتەکانی نێوخۆ، دەرەوە و بەرگری دادەمەزرێنێت.
 
ئەردۆگان سەرۆککۆماری تورکیا لەمیانەی وتارێکیدا لە کردنەوەی بنکەی نوێی دەزگای هەواڵگریی تورکیا ناسراو بە میت رایگەیاند،" بەردەوام دەبن لە گەشەدان بە رۆڵی نێودەوڵەتیی دەزگای هەواڵگریی تورکیا لەکاتێکدا ئۆپراسیۆنە نێوخۆییەکانیان کەمکردووەتەوە".
 
سەرۆککۆماری تورکیا ئەوەشی خستەڕوو،" ئێستا میت خاوەنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، فڕۆکەی چاودێری و کەشتیی چاودێرییە، دەزگاکە بۆردێکی هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتەکانی نێوخۆ، دەرەوە و بەرگری دادەمەزرێنێت".
 
ئەردۆگان ئاماژەی بەوەشکرد،" هەواڵگریی تورکیا ئۆپراسیۆنی نهێنیی زیاتر لە دەرەوەی وڵات ئەنجامدەدات و دەیانەوێت ببنە خاوەنی ژێرخانێکی هەواڵگریی ئەلیکترۆنی و تەکنیکی باشتر، میت گرنگی بە ئۆپراسیۆنە ئەلیکترۆنییەکان دەدات و بۆ ئەو مەبەستەش تورکیا خاوەنی مانگی دەستکردی چاودێرییە".

بنکە نوێیەکەی میت لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیایە، ناوی "کالێ"یە، بە دیواری کۆنکرێتی و تەلی دڕکاوی چواردەوری گیراوە،بەرزیی دیوارەکانی چواردەوری باڵەخانە نوێیەکەی میت نزیکەی سێ مەترە و هیچ باڵەخانەیەکی دیکە بەتەنیشتیەوە دروستنەکراوە، دیزاینی باڵەخانەکە بەشێوەیەک کراوە کە کەس ناتوانێت بە نهێنی گوێ لە گفتوگۆکانی نێو باڵەخانەکە بگرێت یاخود بەشێوەیەکی قاچاخ بچێتە نێو باڵەخانەکە. باڵەخانە نوێیەکەی میت پێشکەوتووترین ئامێرەکانی تەکنەلۆژیای تێدا بەکارهاتووە، بودجەی ساڵانەی دەزگای هەواڵگریی میت لە ساڵی ٢٠١٠زیاتر لە ٤١٠ ملیۆن دۆلار بووە و لە دوای کودەتاکەی ساڵی ٢٠١٦ بۆ نزیکەی  دوو ملیار دۆلار زیادکراوە.

 

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP