Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

هۆکاری سوتانی دارستانەکەی ئوسترالیا چییە؟

جیهان

بینراو 236

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

ماوەی سێ مانگە ئاگری دارستانەکانی ئوسترالیا بەردەوامە و بەهۆیەوە تاوەکو ئێستا ٢٠کەس مردوون و نیو ملیار ئاژەڵ سووتاون و  هەزار و ٥٠٠ خانووش داڕووخاون،وێنەی ئاژەڵەکان ناخ و سۆزی هەمووانی بەلای خۆیدا راکێشاوە.

ئاگرەکە ناوچەکانی نیو ساوز وێڵز و ڤیکتۆریای گرتووەتەوە و بەهۆی بەهێزی با نەتوانراوە کۆنتڕۆڵ بکرێت.

لەلایەن دەزگا هەواڵگریەکانەوە ئاشکرا کراوە شەش ملیۆن هێکتار زەوی سووتاوە و ئەمەش لە مێژووی ئوستراڵیا دەگمەنە.  

ژینگەناسانی زانکۆی سیدنی لەبارەی سووتانی ئاژەڵی دارستانەکان رایانگەیاندووە، نزیکەی ٥٠٠ ملیۆن ئاژەڵ سووتاون کە بەشێکان کوالا و کەنگەرە دەگمەنەکانی ئەو وڵاتەن، ئەمەش بەشێکی زۆری لە خەڵکی ئەو وڵاتەو جیهان نیگەران کردوە و چارەنوسی ئاژەڵاکان نادیارە. 

تاوەکو ئێستا هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە ئاشکرا نەکراوە، بۆ ئەمەش چەند پێشبینیەک خراونەتەڕوو، دەکرێت جگەرە، هەورە بروسکە و ئاگری بە مەبەست هۆکارەکە بن، بەڵام کەمی باران و وشکی دار و زەوییەکانیش، رێگا خۆشکەربوون بۆ تەشەنەسەندنی ئەو ئاگرەی کە ئوسترالیای خستووەتە بارێکی لەناکاو.

٧٠ هەزار ئاگر کوژێنەوە و خەڵکی خۆبەخش هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە دەدەن و ئوسترالیاش، بەشێک لە سوپاکەی بۆ هەمان مەبەست ناردووەتە دارستانەکان.

وێنەی ئاژەڵاکانی ئەم ئاگرە تۆرە کۆمەڵاتیەکانی داگیرکردوە بە شێوەیەک تەواوی خەڵکی جیهان نیگەرانی خۆیان بۆ ئاژەڵاکان دەربریوەو داوای هەوڵی جدی دەکان بۆ ئەم بابەتە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP