Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

عادل عەبدولمەهدی و باڵێۆزی ئەمریکا لەبەغدا کۆبوونەوە

عێراق

بینراو 215

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

لەدوای هێرشکردنەسەر باڵێۆزخانەى ئەمریکا،ئەمڕۆ عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق و ماسیۆ تۆلەر، باڵێۆزی ئەمریکا لە بەغدا کۆبوونەوە.

لە راگەیەندراوێکدا  نوسینگەى راگەیاندنی سەرۆکوزیرانی عێراق ئاشکرایکرد،" لە کۆبوونەوەى ئەمرۆ دووشەممە، شەشی کانونی دووەمی، سەرۆکوەزیرانی کاربەڕێکەر لەگەڵ باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغدا تاوتوێی دواین رووداوەکان و هەڵوێستی حکومەتی عێراقیان کردووە لەبارەیانەوە".

لە راگەیەندراوەکەدا عادل عەبدولمەهدی ئاماژەی بەوەکردووە،" کاری هاوبەش بۆ کشانەوەى هێزە بیانییەکان بەپێی بڕیاری دوێنێی پەرلەمانی عێراق و رێکخستنەوەى پەیوەندییەکانی هەردوولا لەسەر بناغەیەکی دروست، هاوکات باسی لە مەترسیداری دۆخی ئێستا و ئەگەر و پێشهاتەکان کردووە و ئامادەیی عێراقیشی دەربڕیوە بۆ هەوڵەکانی رێگریکردنی لە بەرپابوونی جەنگ".

لەکۆتایشدا سەرۆکوەزیرانی عێراق جەختی لەوەکردووەتەوە" دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ هەمووان و بەکارهێنانی هێزی حکومەتى عێراق بۆ بەرژەوەندی گشتی، هەروەها دەبێت پەیوەندییەکان لەسەر بنەمای هەماهەنگی و رێزی دوولایەنە بێت و ئاسایش و سەقامگیر و سەروەری نیشتمانی بپارێزرێت".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP