Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

نێچیرڤان بارزانی بۆ خامنەیی: لەدەستدانی"حاجی قاسم"جێگای داخێکی زۆر بوو بۆ کوردستان

کوردستان

بینراو 202

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ره‌خۆشی له‌ عه‌لی خامنه‌ئی، رابه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی له‌ ئێران ده‌كات به‌هۆی كوژرانی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سه‌ربه‌ سوپای پاسدارانی ئێران له‌ عیراق.


نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان له‌ په‌یامه‌كه‌یدا دەڵێت، قاسم سولەیمانی لە جەنگی دژی دیکتاتۆرییدا دۆستی ئێمە بوو و هەروەها پشتیوان و هاوسەنگەرمان بوو دژی گرووپی تیرۆریستیی داعش.

سەرۆکی هەرێم ئاماژەی بەوەشکردوە، "بەناوی خۆم و خەڵکی هەرێمی کوردستانەوە سەرەخۆشی لە بەڕێزتان و بنەماڵەیان دەکەم و هیوادارام جێگەی بەهەشت بێت

دەقی پەیامی سەرەخۆشی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ خامنەیی

بەناوی خوای بەخشندە و میهره‌بان


انا للە و انا الیە راجعون


حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی، ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران


سڵاوتان لێ بێت، 

رووداوی لەدەستچوونی سەردار حاجی قاسم سوله‌یمانی‌ بووەتە مایەی ئه‌سه‌ف و نیگەرانی بۆ خەڵک و ‏حکوومەتی هەرێمی کوردستان. بەڕێزیان دۆستمان بوو لە بەرەی شەڕی دژ بە دیکتاتۆری و پشتیوان و ‏هاوسەنگەریشمان بوو لە دژی گرووپی تیرۆریستی داعش، بەشێوەیەک کە چەندین جار لەلایەن سەرجەم ‏بەرپرسانی عێراق و هەرێمەوە ڕێز لە زەحمەت و فیداکارییەکانی گیراوە. ‏


به‌ناوی خۆم و گەلی هەرێمی کوردستانەوە سەرەخۆشی لە جەنابتان و بنەماڵەی بەڕێزیان دەکەم، هیوادارم ‏جێگای بەهەشتی بەرین بێت.‏
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ـ عێراق


Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP