Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

​ موقتەدا سەدر بۆ ترەمپ: دەنگ و تویتەکانت لە دەنگی گوێدرێژ ناخۆشترە

عێراق

بینراو 491

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

موقتەدا سەدر،  له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی  كۆمەڵایەتی تویته‌ر  لەتویتێكدا  نووسیویه‌تی: "ئه‌وه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی برسیكردن له‌ گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌ی هه‌ی كوڕی یانه‌ی شه‌وانه‌؟، هه‌ڕه‌شه‌ی گه‌مارۆدان له‌ گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌ی هه‌ی كوڕی هۆڵه‌كانی قومار؟، هه‌ڕه‌شه‌ی سزادان له‌ گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌ی هه‌ی كوڕی مه‌لهاكان؟.

هەروەها نووسویەتی،  تۆ وا ده‌زانی كه‌ پاره‌ی حیجاز سوودی بۆ تۆ ده‌بێت؟، تۆ واده‌زانی ناپاكان سوودیان بۆ تۆ ده‌بێت؟، تۆ واده‌زانی كه‌شتیگه‌له‌ سه‌ربازییه‌كه‌ت سوودیان بۆتۆ ده‌بێت؟، تۆ واده‌زانیت  سیخوڕه‌كانت زانیاریت پێ ده‌ده‌ن؟، نه‌خێرئه‌ی خاوه‌نی سه‌ماكاران ماڵه‌كه‌ت ناسكتره‌ له‌ ماڵی جاڵجاڵۆكه‌ و چه‌كه‌كه‌شت بیهێزتره‌ له‌‌ پێوه‌دانی مێشووله‌".

هەروەها  موقتەدا سەدر لەتویتەكەی ئەوەشی نوسیووە، "ده‌نگی تۆ و تویته‌كانت بێزراوترن له‌ ده‌نگی گوێدرێژ، باشیش بزانه‌ مێش تاغوتی كوشتووه‌ و باڵنده‌ش ئه‌بره‌هه‌ی به‌هیلاك بردووه‌ و قێچیش تاریكی له‌ناوبردووه‌ ئایا ڤێتنامت له‌یاد كردووه‌؟! یانیش غه‌ریبی چڵكاوێكی دیكه‌ت كردووه‌؟! سوێند به‌خودا رووبه‌ڕووی سه‌ربازێك ده‌بیته‌وه‌ كه‌ پێشتر نه‌تبینیوه‌ و سه‌ره‌تاكه‌ی له‌ به‌سره‌یه‌ و كۆتاییه‌كه‌شی له‌ دهۆك".

رێبەری رەوتی سەدر ئەوەشیخستووەتەڕوو "ئه‌مڕۆ نیازه‌كانتان ئاشكرا بوون، هه‌ركه‌سێك دوێنێ بانگه‌شه‌ی بۆ رزگاركردن كردبێت ئه‌مڕۆ ده‌یه‌وێت گه‌ل كڕنۆشی بۆ ببات و ئه‌وه‌ی دوێنێ ویستی خۆشه‌ویستی گه‌ل به‌ده‌ستبهێنێت ئه‌مڕۆ به‌ گوناهبارییه‌وه‌ ده‌رده‌چێت".

 



نووسیویەتی،"ئه‌ی تره‌مپ كه‌ وێرایت باس له‌ وڵاتی پیرۆزییه‌كان بكه‌یت.. ئه‌گه‌ر ئامۆژگاری منت ده‌ته‌وێت منیش بۆت ئاماده‌م  جا نه‌كه‌ی وه‌ك پێشخۆت بیت  ئه‌گینا په‌شیمان ده‌بیته‌وه‌ و ئه‌گه‌ر ئاشتیخواز بن ئێمه‌ش قوتابی ئاشتین.. هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر ئێوه‌ جه‌نگ بكه‌ن ئێمه‌ش قوتابی جه‌نگین.. به‌ئێمه‌شتان راگه‌یاندووه‌

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP