Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

نوسینگەی راگەیاندنی مەسرور بارزانی رونكردنەوەیەكی لەسەر کوشتنی قاسم سولەیمانی بڵاوكردەوە

کوردستان

بینراو 2082

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

 

نوسینگەی راگەیاندنی مەسرور بارزانی رونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە وسەبارەت بە هەواڵی سوپاسكردنی مایك پۆمپیۆ بۆ مەسرور بارزانی لە هاوكارییكرنیان بۆ كوشتنی قاسم سولەیمانی.

لەو رونكردنەوەیەدا كە وێنەیەكی گەیشتووەتە دەست تۆڕی میدیایی بینەر نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكی حكومەت نوسیویەتی، "رۆژنامەی (کیهان )ی ئێرانی هەواڵێکی بڵاوکردووەتەوە گوایا وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پۆمپێیۆ لە پەیوەندییە تەلەفۆنیەکەیدا سوپاسی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کردوە لە هاوکاریکردنی لە ”پرسی تیرۆرکردنی جەنەراڵ قاسم سولەیمانی“ ".

لە رونكردنەوەكەی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی حکومەتدا هاتووە، "ئەم هەواڵە  هەڵبەستراوە و دوورە لە راستییەوە، جێی داخیشە هەندێک میدیا هەواڵی چەواشەکارانەی لەو چەشنە بڵاودەکەنەوە، بە پێچەوانەوە لە پەیوەندییە تەلەفۆنیەکەدا، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان نیگەرانیی خۆی لە تێکچونی بارودۆخی ناوچەکە دەربڕیوە و جەختیشی لە هێورکردنەوەی دۆخەکە کردوەتەوە و تەنیا باسی پەیوەندی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا کراوە و بە هیچ شێوەیەک باسی ئەو بابەتە نەکراوە کە رۆژنامەی ( کیهان) بڵاوی کردووەتەوە".

لە كۆتاییدا هاتووە، "داوا لە بەرپرسانی ئەو رۆژنامەیە دەکەین رونکردنەوە بدەن لە سەر بڵاوکردنەوەی ئەو هەواڵە چەواشەکارانەیە".

دەقی رونكردنەوەكە...


رونکردنەوەیە لە نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دەربارەی هەواڵێکی ناڕاستی (کیهان ) ی ئێرانی :
هەواڵەکەی (کیهان ) هیچ بنەمایەکی راستی نیییە.

رۆژنامەی (کیهان )ی ئێرانی هەواڵێکی بڵاوکردووەتەوە گوایا وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پۆمپێیۆ لە پەیوەندییە تەلەفۆنیەکەیدا سوپاسی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کردووە لە هاوکاریکردنی لە ”پرسی تیرۆرکردنی جەنەراڵ قاسم سولەیمانی“ .
ئەم هەواڵە  هەڵبەستراوە و دوورە لە راستییەوە. جێی داخیشە هەندێک میدیا هەواڵی چەواشەکارانەی لەو چەشنە بڵاودەکەنەوە. بە پێچەوانەوە لە پەیوەندییە تەلەفۆنیەکەدا ،  مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان نیگەرانیی خۆی لە تێکچوونی بارودۆخی ناوچەکە دەربڕیوە و جەختیشی لە هێورکردنەوەی دۆخەکە کردووەتەوە و تەنیا باسی پەیوەندی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا کراوە و بە هیچ شێوەیەک باسی ئەو بابەتە نەکراوە کە رۆژنامەی ( کیهان) بڵاوی کردووەتەوە. 
داواش لە بەرپرسانی ئەو رۆژنامەیە دەکەین روونکردنەوە بدەن لە سەر بڵاوکردنەوەی ئەو هەواڵە چەواشەکارانەیە. 

نووسینگەی راگەیاندنی 
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان 
شەشی کانوونی دووەمی٢٠٢٠

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP