Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

خۆپیشاندەرانی مەیدانی تەحریر هاتنەوە دەنگ

عێراق

بینراو 1854

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

 

خۆپیشانده‌رانی گۆڕه‌پانی ته‌حریر له‌ ناوه‌ڕاستی به‌غدا ناڕه‌زاییان به‌رامبه‌ر ئه‌و كردارانه‌ ده‌ربڕی كه‌ دوێنێ له‌ په‌رله‌مانی عیراق ئه‌نجامدرا و پێیان وایه‌ په‌رله‌مان ده‌یه‌وێت عیراق له‌ ململانێیه‌كی نێوده‌وڵه‌تی بئاڵێنێت كه‌ هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌ عیراقه‌وه‌ نییه‌.


خۆپیشانده‌رانی گۆڕه‌پانی ته‌حریر له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایانگه‌یاندوه‌ كه‌ ره‌فتار و كرداره‌كانی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی په‌رله‌مانی عیراق وێنایه‌كی نه‌رێنییان سه‌باره‌ت به‌ عیراق پیشاندا و ده‌ریخست كه‌ ده‌وڵه‌تێكی لایه‌نگره‌ و به‌ ته‌واوی له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی لایه‌نێكی دژی لایه‌نێكی دیكه‌، خۆپیشانده‌رانیش ئه‌و ره‌فتارانه‌ ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌.


خۆپیشانده‌رانی گۆڕه‌پانه‌كه‌ چه‌ند داواكارییه‌كی كردوه‌ و له‌ یه‌كه‌میاندا بانگهێشتی خه‌ڵكی عیراقی كردوه‌ به‌ یه‌ك ده‌نگ دژی ئه‌وانه‌ بوه‌ستنه‌وه‌ كه‌ "سه‌ركێكشیی گه‌مژانه‌" ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت وڵات بۆ سه‌رده‌می تاریكی بگێڕنه‌وه‌، له‌ داواكاریی دووه‌میشدا كه‌ ئاراسته‌ی سه‌رۆك كۆماری عیراق كراوه‌، خۆپیشانده‌ران به‌ پێویستی ده‌زانن له‌ماوه‌ی سێ رۆژا سه‌رۆك كۆمار، سه‌رۆك وه‌زیرانێكی كاتی به‌په‌له‌ و بێ دواكه‌وتن دیاری بكات و له‌ ماوه‌ی شه‌ش مانگی داهاتووشدا هه‌ڵبژاردن به‌ چاودێریی كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌نجام بدات.


له‌ خاڵی سێیه‌میشدا، خۆپیشانده‌رانی گۆڕه‌پانی ته‌حریر په‌رله‌مانی ئێستای عیراق به‌ "ناته‌واو" له‌ قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن به‌وپێیه‌ی كه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی ساڵی 2018دا خه‌ڵكێكی زۆر بایكۆتی به‌شداریكردنی پرۆسه‌ی ده‌نگدانی كردوه‌ و ده‌ڵێت بۆئه‌وه‌ی په‌رله‌مانی شه‌رعیه‌تی خۆی ته‌واو بكات، نابێت هیچ بڕیارێك ده‌ربكات كه‌ له‌ دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی عیراق و گه‌له‌ سته‌م لێكراوه‌كه‌ی بێت.


له‌ دوا خاڵیشدا خۆپیشانده‌ران رایانگه‌یاندوه‌ كه‌ هه‌ر خۆدزینه‌وه‌ و دواكه‌وتنێك له‌ جێبه‌جێكردنی ئه‌و خاڵانه‌، وا له‌ گۆڕه‌پانه‌كانی ناڕه‌زایی ده‌كات زۆر به‌ فراوانتر له‌ خۆپیشاندانه‌كانی سه‌ره‌تای مانگی تشرینی یه‌كه‌می 2019 بێنه‌وه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP