Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

عادل عه‌بدولمه‌هدی په‌یوه‌ندیی به‌ بارزانییه‌وه‌ كرد

کوردستان

بینراو 624

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

 

سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری عیراق په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیی له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی ئه‌نجامدا و پێشهاته‌كانی ئه‌مدواییه‌ی له‌گه‌ڵ تاوتوێ كرد.


نوسینگه‌ی رۆژنامه‌وانیی عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری عیراق، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی په‌یوه‌ندیی به‌ مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه‌ كردوه‌.

راشیگه‌یاندوه‌ كه‌ له‌و په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌دا عادل عه‌بدول مه‌هدی و مه‌سعود بارزانی دوا پێشهاته‌كانی ئێستا و هه‌ڵوێستی عیراقیان تاوتوێ كردوه‌.


عه‌بدولمه‌هدی و بارزانی باسیان له‌ درێژه‌دان به‌ كاری نیشتمانیی هاوبه‌ش و هاوكاریی پته‌و كردوه‌ كه‌ ببێته‌هۆی پاراستنی ئاسایش و به‌رژه‌وه‌ندی و سه‌روه‌ریی نیشتمانیی عیراق.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP