Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ڤیدیۆیەکی حەلبوسی دزەی پێدەکرێت

عێراق

بینراو 5787

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -


دوێنێ یەکشەممە پەرلەمانی عێراق لە دانیشتنێکدا بە پڕۆژە بڕیارێک داوای لە حکومەت کرد کە کۆتایی بە بونی هێزە بیانییەکان بهێنێت و داواکاری هاوکاریکردن لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش هەڵوەشێنێتەوە، كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌داخراوی به‌ڕێوه‌چوو، به‌ڵام به‌شێك له‌ وته‌كانی محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی په‌رله‌مان كه‌ وه‌ك په‌رله‌مانتارێك ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوه‌ بڵاوكرایه‌وه‌

له‌ ڤیدیۆكه‌دا محه‌مه‌د حه‌لبوسی به‌ په‌رله‌مانتاره‌ شیعه‌كان ده‌ڵێت، "ئه‌مڕۆ رۆژی شیعه‌كانه‌ ته‌نها ئه‌وان له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ ئاماده‌ن، هیوام وابوو ئه‌م بڕیاره‌ عێراقییه‌ به‌ ئاماده‌بوونی هه‌موو كوتله‌كان بێت، ئه‌مڕۆ ئاماده‌بوونیش شتێكی گرنگه‌، ئێمه‌ هه‌موومان به‌ دۆخێكی سه‌ختدا تێپه‌ڕیووین ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه‌ بڕیارێكی ته‌واو عێراقییانه‌ بده‌ین".

باس له‌وه‌شده‌كات، "ئێوه‌ ئه‌مڕۆ هه‌مووتان برا گه‌وره‌ن و بەرپرسیارێتێ منداڵەکانتان، خوشك و برا شیعیه‌كان، کورد، سوننە و کەمینەکان له‌هه‌موو ناوچه‌كانی عێراق له‌ ئه‌ستۆی ئێوه‌یه‌".

حه‌لبوسی په‌یامێك ئاڕاسته‌ی په‌رله‌مانتاره‌ شیعییه‌كان ده‌كات و رونیده‌كاته‌وه‌، "یه‌كێك له‌ هه‌نگاوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی راگرتنی مامه‌ڵه‌ی داراییه‌ له‌گه‌ڵ عێراق".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP