Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

بۆچی نەڤید زەردی وازی لەگۆرانی هێنا؟

هەمەرەنگ

بینراو 3278

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

 

لە نامەیەکی ١٠ پەڕەیدا کە هونەرمەند نەوید زەردی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئنیستاگرام  بڵاوی کردۆتەوە، ڕایدەگەیەنێت کە هەست بە ماندویەتی دەکات و ئیتر پشوو دەدات.
نەوید زەردی لە نامەکەیدا دەڵێت”هەموو ئەو ساڵانەی ژیانم. خۆم زۆر هیلاک و ماندوو کرد. هیچکات کاتم بۆ خۆم و بۆ بنەماڵەکەم نەبوو. تەنانەت نەمتوانی پەیوەندییەکی خۆشەویستی سەرکەوتووش دروست بکەم و بیر لە ژیانی داهاتووی خۆم بکەمەوە”

نەوید زەردی وتوشیەتی”پارە، ناوبانگ، دەسەڵات و بەڕێوبەرایەتی هیچ کات دڵخۆشی نەکردم و زیاد لە چوار ساڵیشە من یەک شەو بە ئارامی نەخەوتوم، لەبەر ئەوەی ئەوەندەم دڵەڕاوکێ و مەشغولییەت بۆ خۆم دروست کردووە، کە چێژ لە هیچ شتێک و تەنانەت هیچ شۆێنێکیش نابینم”

ئەو ئاماژەی بەوەشداوە کە “ئەوە پشودانێکە، کە دەمەوێ بە مێشک و بە ژیانی خۆمی بدەم بۆ ئەوەی کە بیر لە خۆم بکەمەوە و بزانم تا ئێستا چۆن هاتووم، چیم کردوە، تا بتوانم ڕاستگۆیانە لەگەڵ خۆمدا ژیانم بە جێیەکی باش بگەیێنم. وا هەست دەکەم ئەو ماوەیە حاڵم زۆر باش نییە، بەڵام دڵنیام کە بە زووترین کات ئەگەر باش بم دێمەوە بۆ لاتان و جیاوازتر و بەهێزتر لە هەمیشە کار دەکەم بۆ ئەوەی کە بتوانم دڵخۆشی خۆم لەگەڵ ئێوە بەش بکەم”

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP