Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

وەزیری بەرگری ئەمریکا لەسەر چوونەدەرەوەی هێزەکانیان لە عێراق هاتە دەنگ

جیهان

بینراو 860

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -


سوپای ئه‌مریكا له‌ عیراق نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی عه‌بدولئه‌میر ره‌شید یاره‌ڵڵا جێگری فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانی عیراق كردووه‌ و له‌ ده‌ستپێكردنی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له‌ عیراق ئاگاداریكردووەته‌وه‌، مارك ئیسپه‌ر وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكاش ره‌تیده‌كاته‌وه‌ نیازی كشانه‌وه‌یان هه‌بێت.

عه‌مید ویلیام سیلی ئه‌فسه‌ر له‌ هێزه‌كانی پیاده‌ی ده‌ریایی ئه‌مریكا (مارێنز)، له‌ نوسراوێكی فه‌رمیدا، كه‌ ئاراسته‌ی فه‌ریق روكن عه‌بدولئه‌میر یاره‌ڵڵا جێگری فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانی عیراقی كردووه‌، ئاشكرایكردووه‌، له‌ چه‌ند رۆژ و هه‌فته‌ی داهاتوودا ده‌ستده‌كه‌ن به‌ پرۆسه‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له‌ عیراق، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی په‌رله‌مان و سه‌رۆك وه‌زیرانی ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ی عیراق داوایانكرد.

لای خۆیه‌وه‌ مارك ئیسپه‌ر وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا ره‌تیكرده‌وه‌ وڵاته‌كه‌ی به‌نیازی كشانه‌وه‌ بێت له‌ عیراق.

ئیسپه‌ر به‌ میدیاكانی وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاندووه‌، هیچ پلانێكیان بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له‌ عیراق نییه‌، لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌باره‌ی ئه‌و نامه‌یه‌ ده‌كه‌ن كه‌ به‌رپرسه‌ سه‌ربازییه‌كه‌ی ئه‌مریكا بۆ وه‌زاره‌تی به‌رگریی عیراقی ناردووه‌.

وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا ده‌شڵێت، نامه‌كه‌ ورد نییه‌ و هیچ بڕیارێك بۆ كشانه‌وه‌ له‌ عیراق نه‌دراوه‌. 

شەوى ڕابردوو نوسراوێکى سوپاى ئەمریکا بڵاوبووەوە کە تێیدا حکومەتى عێراق لە ڕێکارەکانى کشانەوەى هێزەکانیان ئاگاداردەکاتەوە، دواى ئەوه‌ى پەرلەمانى عێراق بڕیارى کردنە دەرەوەى هێزە بیانییەکانى، پەسەندکرد.


Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP