Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

سوپای پاسداران: بە دڵنیاییەوە تۆڵەی تیرۆرکردنی سولەیمانی دەکەینەوە

جیهان

بینراو 90

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

سوپای پاسدارانی ئەمریكا هەڕەشەیەكی توندی ئاراستەی ئەمریكا كرد و ڕایگەیاند كە تۆڵە كردنەوەی قاسم سلێمانی زۆر توند دەبێت.

لەو ڕاگەیەندراوەدا هاتووە كە ئەمریكا سەرجەم بەرژەوەندییەكانی خۆی لە ناوچەكەدا خستۆتە ژێر مەترسییەوە، وتیشی،  پیرۆزترین شوێنەكان بەلای ئەمریكاوە دەكەینە ئامانج.

هەروەها سوپای پاسداران باس لەوە دەكات كە قاسم سلێمانی گرنگییەكی تایبەتی هەبووە بەلای ئێرانە و رێگریش بووە لەوەی ئەمریكا لە ناوچەكە پێی خۆی داكوتێت، جەختیش دەكاتەوە كە بە دڵنیاییەوە تۆڵەی كوشتنەكەی دەكەنەوە.

 

هاوکات سوپاسالاری ئێران باس لەوە دەکات، قاسم سولەیمانی رێگەی نەداوە ئەمریکا لە ناوچەکە پەرە بە تواناکانی بدات و گەمارۆی ئیسرائیلی دابوو، رایشیگەیاند "لە هەر شوێنێکەوە پەلاماری ئێران بدرێت دەیکەین بە دۆزەخ".

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "ئیداره‌ی ئێمه‌ به‌هێزه‌ و به‌دوژمنه‌كانیشمان ده‌ڵێین تۆڵه‌ ده‌سێنینه‌وه‌، ئه‌گه‌ر جوڵه‌یه‌كی دیكه‌ ئه‌نجامبده‌ن، ئه‌و شوێنه‌ی خۆشتان ده‌وێت به‌ئاگری ئێمه‌ ده‌سوتێت".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP