Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

سلێمانى... تائێستا زیاتر له‌ ٤٠هه‌زار پێوه‌رى زیره‌ك دانراوه‌

کوردستان

بینراو 18

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی رایگەیاند، دواى ده‌ستپێكردنى پرۆژه‌ى پێوه‌رى زیره‌كى كاره‌با له‌پارێزگاى سلێمانى، تا  ١کانونی دوومی ٢٠٢٠ زیاتر له‌ ٥ گه‌ڕه‌كى سلێمانى ٤٠ هه‌زار پێوه‌رى زیره‌كى كاره‌با دانراوه‌.

ئه‌ندازیار سه‌ربه‌ست كه‌ریم ده‌روێش، سه‌رپه‌رشتیارى مه‌یدانى پرۆژه‌ى دانانى پێوه‌رى زیره‌ك رایگه‌یاند، تا به‌روارى یه‌كی کانونی دوومی ٢٠٢٠ له‌ناوشارى سلێمانى له‌گه‌ڕه‌كه‌كانى به‌كره‌جۆ، راپه‌ڕین، قوله‌ریسى و سه‌رچنارو هه‌وارى شار، زیاتر له‌ ٤٠ هه‌زار پێوه‌رى كاره‌با بۆ هاوبه‌شانى كاره‌با دانراوه‌.

ئاماژه‌ى بۆئه‌وه‌شكرد، كه‌ كاره‌كانى به‌ستنى پێوه‌رى زیره‌ك به‌ڕێكوپێكى به‌ڕێوه‌ده‌چێت و رۆژانه‌ به‌گوێره‌ى ئه‌و پلانه‌ى دانراوه‌ پێوه‌ره‌كان داده‌نرێت،

وتیشی، ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر فیده‌رى ٢٤ كارده‌كه‌ن و بۆ ئه‌و ته‌لارو بینایانه‌ پێوه‌ر ده‌به‌ستن كه‌ له‌مزگه‌وتى شێخ سه‌عیدى پیران ده‌ستپێده‌كات بۆ به‌نزینخانه‌ى بینایی و بیناى فه‌رمانگه‌كانى پاسپۆرت و باجى ده‌رامه‌ت و فه‌رمانگه‌كانى ده‌وروبه‌رى.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP