Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

جه‌واد زه‌ریف: ئه‌مریكا ده‌رگای شه‌ڕی له‌ خۆی كرده‌وه‌

ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست

بینراو 163

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئاشكرایكرد، ئه‌مریكا ده‌رگای شه‌ڕی له‌ خۆی كرده‌وه‌.

 

محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، كاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ ئه‌مریكا ناوچكه‌ جێبهێڵێت و هاوپه‌یمانه‌كانی ئه‌مریكا خۆیان یه‌كلایی بكه‌نه‌وه‌ و هه‌ڵوێستی خۆیان رابگه‌یه‌نن چونكه‌ له‌ ئێستادا ئه‌مریكا سه‌روه‌ری خاكی عێراقی پێشێلكردوه‌ و پابه‌ندی په‌یماننامه‌ ئه‌منییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ عێراق نه‌بووه‌.

 

روونیشیكرده‌وه‌، ئه‌مریكا له‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئێران ترساوه‌ و مه‌ترسی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئێران ته‌نها له‌سه‌ر ئه‌مریكا نییه‌ به‌ڵكو هاوپه‌یمانه‌كانیشی ده‌گرێته‌وه‌. 

 

جه‌ختیكرده‌وه‌، كه‌مترین باجی كوشتنی سوله‌یمانی ده‌ركردنی ئه‌مریكایه‌ له‌ ته‌واوی ئاسیا.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP