Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

کەشناسی هەرێم هۆشداری دەدات لە هاتنی شەپۆلێکی بەفر و باران

کوردستان

بینراو 3400

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

کەشناسی هەرێم  رایگەیاند، بە هۆی هاتنی بارستە هەوایەکی ساردی سێبیری و نزمە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست، ئەگەری بەفربارین لە ناوەندی شاری سلێمانی و دهۆک و هەڵەبجە دەکرێت.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەررێمی کوردستان رایگەیاند، سبەی چوارشەممە لە کاتەکانی نیوەڕۆ کاریگەری شەپۆلێکی باران بارین روو لە ناوچەکەمان دەکات، باران بە ئاستی جیا جیا دەبارێت لەسەنتەری پارێزگاکان ئاستی باران لە ماوەی هاتنی ئەم شەپۆلە لەسەروی ٢٠ ملیم دەبێت لەزۆربەی ناوچە شاخاوییەکان بەفر دەبارێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، لە سەنتەری پارێزگاکانی سلێمانی و دهۆک و هەڵەبجە ئەگەری بەفر بارین هەیە.

باسی لەوەشکردووە، پلەکانی گەرما بە نزیکەی ٥-٧ پلە نزم دەبێتەوە خێرای با زیاد دەکات و هەندێ جار لە کاتی باران ئەگەری تەرزە بارین هەیە مەودای بینین کەم دەبێتەوە بۆ کەمتر لە ١کم بەتایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکان لەکاتی بەفر بارین، کاریگەری ئەم شەپۆلە تاکو رۆژی هەینی بەردەوامی دەبێت.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP