Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

بۆچی ئەوەی بۆ قاسم سولەیمانی دەکرێت بۆ ئایەتوڵڵا خومەینی-ش نەکرا؟

ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست

بینراو 2293

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -


رۆژی هەینی سێی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠، سوپای پاسداران و پێنتاگۆن رایانگەیاند، کە قاسم سولەیمانی کوژراوە، لەلایەن فرۆکە بێ فرۆکەوانەکانی ئەمریکا لە عیراق، دوای کوشتنیشی دەنگدانەوەیەکی گەورەی دروستکرد لە شەقامی عێراقی و ئێرانی و جیهانیشدا.

بەرای چاودێران قاسم سولەیمانی، بە بەهێزترین فەرماندەی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست لەقەڵەم دەدرێت لە ماوەی ٣٠ ساڵی رابردوودا، یەك لەو دەگمەن كەسانەیە كە دەیتوانی بەبێ پاسپۆرت و ڤیزا و سەردانی بەشێکی زۆری رۆژهەڵاتی ناوراست بکات، تەنیا لەگەڵ چەند پاسەوانێکدا لە تارانەوە هەتا كەنارەكانی دەریای سپی بتوانێت تێپەرێت بە بێ ترس، لە ناوەندە سەربازی و سیاسییەكانی ئێراندا بە "حاج قاسم" ناسراوە، یەکێکە لەو سەرکردانەی توانی بەشێوەیەکی بەرچاو نفوس و دەسەڵەتی ئێران لە رۆژهەڵاتی ناوراستدا زیاد بکات، ببێتە بەربەستێکی گەورە لەبەردەم بەرژەوەندی و هێزەکانی ئەمریکا لەم ناوەندەدە.

قاسم سولەیمانی، فەرماندەی سوپای قودسی ئێران، چەندە بەناوبانگە، ئەوەندەش زانیاری لەسەر خۆی و ژیانی كەمە، لەبەر ئەوەی بڕوای بە دەركەوتن و دیمانەی میدیایی نەبوو، هەر ئەمەش وایکردبوو ئەو پیاوە ئەوەندەی تر مەترسیدارتر دەرکەوێت لە ناوچەکەو جیهانیشدا، گرنگی سولەیمانی بۆ ئێران لە سەرەتای جەنگی عێراق و ئێراندا دەرکەوت، ئەو کاتە قاسم سولەیمانی ، رەوانەی كرمان كرایەوە بەهۆی شارەزایی زۆری لەبواری نەخشەی جەنگ و مەشق پێدانی سەربازی نوێ لە سوپاداو پێگەیاندنیان، لە دوای هەشت ساڵەی جەنگی عێراق و ئیران رۆڵێکی گرنگیشی گێڕا ، بۆ ئەوەی "شەڕی دژی مادە هۆشبەرەكان" بکات.

لە دوای رووخانی رژێمی بەعس قاسم سولەیمانی، رۆڵی بەرچاوی هەبوو لە هەژموونکردنی سیاسەتی ئێران بەسەر بارودۆخی  سیاسی و سەربازی لە عێراق و سووریاو لوبنان و یەمەندا، هەموو ئەمانەش وایکرد سولەیمانی ببێتە پیاوی یەکەمی رۆژ هەڵاتی ناوراست، لەدوای کوشتنیشی، رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران لە رێوڕەسمی پێشوازیکردن لە تەرمی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودسی ئێراندا گریا، رێوڕەسمەکە ئەو پەیوەندییە قووڵەی پیشاندا لەنێوان ئایەتوڵڵا خامنەیی و سولەیمانییدا هەبوو.

سولەیمانی کەسێکی نزیکی خامنەیی بوو، بۆ زۆر لە پرسەکان تەنیا بۆ لای ئەو دەگەڕایەوە و فەرمانی تەنیا لەو وەردەگرت، پەیوەندی نێوان ئایەتوڵڵا خامنەیی و قاسم سولەیمانی هێندە بەهێزبوو کە چەندینجار رێبەری ئێران باوەشی بە سولەیمانییدا کردووە و ماچیکردووە، سولەیمانی هێندە لای ئایەتوڵڵا خامنەیی خۆشەویست بوو کە لە ئاداری رابردوودا مەدالیای زولفەقاڕی پێبەخشی و ئەویش تەنیا کەسێکە لە ساڵی ١٩٧٩ەوە  ئەو مەدالیایەی پێبەخشرابێت، ئایەتوڵڵا خامنەییش لای سولەیمانی زۆر خۆشەویست بوو و ساڵی ٢٠١٥ پێیگوت "لە خوا دەپاڕێمەوە ژیانم بکاتە قوربانت".

سولەیمانی بە مردنیش رێوڕەسمێکی بۆ کرا کە لە ئێرانی نوێدا بۆ کەس نەکراوە، بە جۆرێک تەرمەکەی بە شارە جیاوازەکاندا دەگەڕێنرێت و ئەوەش یەکەمجارە کەسێک بەو جۆرە رێزی لێدەگیرێت و تەنانەت هەندێک کەس دەڵێن، ئەوەی بۆ سولەیمانی دەکرێت بۆ ئایەتوڵڵا خومەینی، دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش نەکرا.



Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP