Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ئەڵمانیا بەشێک لە هێزەکانی دەکشێنێتەوە

جیهان

بینراو 105

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

وەزارەتی بەرگری ئەڵمانیا رایگەیاند، بەشێک لە هێزەکانیان له‌ عێراق دەکشێننەوە، ئەوەش لە چوارچێوه‌ی بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌بیانیه‌كان له‌ عێراق.

له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند، بڕیاریانداوه‌ به‌شێك له‌هێزه‌كانیان له‌ خاكی عێراق بكشێننه‌وه‌، ئه‌وه‌ش له‌چوارچێوه‌ی رێزگرتن له‌بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا ده‌بێت.

وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌ڵمانیا ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، هێزه‌كانیان له‌بنكه‌ی سه‌ربازی تاجی له‌به‌غدا ئاماده‌ییان هه‌یه‌و به‌شێكیان ده‌گوازنه‌وه‌ و ره‌وانه‌ی ئوردن و کوەیتی ده‌كه‌ن.

ئه‌و بڕیاره‌ی ئه‌ڵمانیا دوای ئه‌وه‌ دێت كه‌ شه‌وی رابردوو، ئه‌نگێلا مێركڵ، راوێژكاری ئه‌ڵماینا له‌په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق پشتیوانی و پاڵپشتی وڵاته‌كه‌ی بۆ پاراستنی ئه‌منیه‌ت و سه‌قامگیری عێراق و ناوچه‌كه‌ به‌رده‌وام ده‌ربڕی.

مێركڵ راشیگه‌یاند، "پێشوازی له‌ بڕیاره‌كه‌ی حكومه‌ت و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق تایبه‌ت به‌كشانه‌وه‌ی هێزه‌ بیانیه‌كان و پاراستنی سه‌روه‌ری خاكی عێراق ده‌كه‌ین".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP