Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ئەمریکا لیوای ١٧٣ی په‌ڕه‌شوتی له‌ ئیتاڵیاوه‌ به‌ره‌و رۆژهەڵاتی ناوەراست به‌ڕێکرد

ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست

بینراو 265

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

شه‌وی حه‌وتی كانوونی یه‌كه‌م ، پێنتاگۆن فه‌رمانیدا كه‌ لیوای په‌ڕه‌شوتی ١٧٣ له‌ ئیتالیاوه‌ بگوازێته‌وه‌ بۆ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.

رۆژنامه‌ی ستارس ئاند سترێپس-ی راگه‌یاند،  هێزه‌كانی په‌ره‌شووتی لیوای ١٧٣ی له‌ ئیتالیاوه‌ ده‌گوازرێته‌وه‌ بۆ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بۆ پاڵپشتی هێزی پیاده‌ی ئه‌مریكا دژی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی ئێران ده‌یانكات.

كریس برادلی، وته‌بێژی لیوای ١٧٣ له‌ ئیتالیا به‌ رۆژنامه‌كه‌ی راگه‌یاندووه‌ كه‌ بۆ پارێزگاری له‌ سه‌روه‌ری ئه‌مریكا هێزه‌كانیان جوڵاندووه‌ رووه‌و خۆرهه‌ڵات، لیوای ١٧٣ی په‌ڕه‌شوت ٣٨٠٠ سه‌ربازه‌، وێڕای دوو كه‌تیبه‌ی كێوماڵی شه‌و و فه‌وجێكی تۆپهاوێژی مه‌یدانی.

وتیشی، ئه‌مریكا ١٢ هه‌زار سه‌ربازی له‌ بنكه‌ی سه‌ربازی فیتشینزا-ی باكوری ئیتالیا له‌ ناوچه‌ی فینیتۆ له‌ ساڵی ١٩٥١ه‌وه‌ به‌ پێی رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ئیتالیا له‌چوارچێوه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی داربی سه‌ربازی جێگیری كردووه‌، كۆمه‌ڵگه‌كه‌ به‌ناوی ولیام ئۆ داربی ناونراوه‌ كه‌ یه‌كه‌م سه‌ربازی ئه‌مریكییه‌ له‌ جه‌نگی دووه‌می جیهانی له ‌١٩٤٥ له‌سه‌ر خاكی ئیتالیا كوژرا.

هێزی ١٧٣ ی په‌ڕەشووت بریتییه‌ له‌ هێزێكی ئاماده‌یی سوپای له‌ ئه‌وروپا و هاوشێوه‌ی هێزی ٨٢ی په‌ڕه‌شوته‌ له‌ فۆرت –ی ویلایه‌تی نۆرس كارۆلاینا، كه‌ هه‌فته‌ی پێشوو به‌ ١٨کاتژمێر گه‌یشته‌ كوه‌یت.

ئەوەش لە کاتێکدایە، رۆژی هه‌ینی ٣ی کانونی دووەمی ٢٠٢٠ له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا، هه‌ریه‌ك له‌ فه‌رمانده‌ی پێشووی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران، جه‌نه‌راڵ قاسم سوله‌یمانی و جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی، ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس كرانه‌ ئامانج و كاردانه‌وه‌كانی ئه‌و رووداوه‌ به‌رده‌وامه‌ و لایه‌نه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ ده‌كه‌ن.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP