Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

شەمخانی: بچووكترین وه‌ڵامدانه‌وه‌مان ده‌بێته‌ مۆته‌کەیەکی مێژوویی بۆ ئه‌مه‌ریكا

ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست

بینراو 131

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

ئه‌مینداری گشتیی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی كۆماری ئیسلامی ئێران رایگه‌یاند، ئێران ١٣ سیناریۆی له‌به‌رده‌سته‌ بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ له‌ كوژرانی  جه‌نه‌راڵ قاسم سوله‌یمانی.

عەلی شه‌مخانی، ئه‌مینداری گشتیی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی كۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند، بچووكترین سیناریۆی وه‌ڵامدانه‌وه‌مان ده‌بێته‌ مۆتەکەیەک مێژوویی بۆ ئه‌مه‌ریكا.

ئاماژەی بۆ ەوەشکرد، ته‌نیا یه‌ك گورز له‌ ئه‌مه‌ریكا ناوه‌شێنین، ئه‌مه‌ریكا ده‌بێت به‌رپرسیارێتی سه‌رجه‌م كاردانه‌وه‌كانی كوژرانی قاسم سوله‌یمانی له‌ ئه‌ستۆ بگرێت.

باسی لەوەشکرد، ئێران هه‌موو جووڵه‌یه‌كی سه‌ربازگه‌كانی ئه‌مه‌ریكای خستووه‌ته‌ ژێر چاودێرییه‌وه‌ و ده‌زانین ئه‌وان له‌و په‌ڕی ئاماده‌باشیدان.

شەمخانی وتیشی، ئه‌مه‌ریكا ده‌زانێت، كه‌ ئێمه‌ ده‌توانین كه‌شتییه‌كانیان له‌ ناوچه‌كه‌ بكه‌ینه‌ ئامانجی مووشه‌كه‌ مامناوه‌ند و دوور مه‌وداكانمان.

ئەوەش لە کاتێکدایە، رۆژی هه‌ینی ٣ی کانونی دووەمی ٢٠٢٠ له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا، هه‌ریه‌ك له‌ فه‌رمانده‌ی پێشووی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران، جه‌نه‌راڵ قاسم سوله‌یمانی و جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی، ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس كرانه‌ ئامانج و كاردانه‌وه‌كانی ئه‌و رووداوه‌ به‌رده‌وامه‌ و لایه‌نه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ ده‌كه‌ن.

 

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP